شەڕی ئۆکرانیا - Page 34 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 20:32

گرنگترین هەواڵەکانی هەژدەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢

هێزەکانی ئۆکرانی وێنەکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی Aileron-3ی سوپای ڕووسیایان بڵاو کردەوە کە توانیانە دەستی بەسەردا بگرن. تەقەی تانکی تی-٧٢ی سوپای ڕوسیا بەرەو پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی ماریۆپۆل.هەوڵەکانی سوپای ڕووسیا بۆ چوونە ناو شاری ماریۆپۆل لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوا بەردەوامە. سوپای ڕوسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەشت مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی سوپای ئۆکرانیا لە […]

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 17:04

عیمران خان بۆ ئەوروپا: مەگەر ئێمە کۆیلەی ئێوەین؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئەوروپا لەلایەن عیمران خان و هەڵوێستی بێلایەنانەی پاکستان لەسەر جەنگی ئۆکرانیا، بزووتنەوە سیاسییەکانی نزیک لە ڕۆژئاوا لە پاکستان خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە دژی حکومەت ئەنجامدا.

شەممە 12 ئازار 2022 - 10:08

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – حەڤدەهەمین ڕۆژی شەڕ، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٢

ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لەسەر یەکێک لە تانکە نەفەرهەڵگرەکانی BTR-80ی ڕووسیا.لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەندین وێنە لە زرێپۆشەکانی ڕووسیا بە ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لە شەڕی ئۆکرانیا بینراوە. شەوی رابردوو؛ ماریۆپۆلشەڕ و پێکدادان لە شاری ماریۆپۆل بەردەوامە. تا ئێستا زۆربەی شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئۆکرانیەکانە. لەگەڵ درێژەکێشانی پێکدادانەکانی ماریۆپۆل و چۆڵ نەکردنی شارەکە لە خەڵکی سڤیل، […]

هه‌ینی 11 ئازار 2022 - 14:52

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١١ی ئاداری ٢٠٢٢

بەیانییەی نوێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا:لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، ٢٩٩٨ دامەزراوەی سەربازی لەناو براون.فڕۆکەکانمان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشیان کردۆتە سەر ٦٨ ئامانج، لەوانە: ٢ سیستەمی کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ١٢ ئامانجی لۆجستی و ٣ سیستەمی موشەکی ئاسمانی ئۆسا.سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا فڕۆکەیەکی میگ٢٩، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار […]

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 13:00

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – پانزەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢

بە ئامانج کردنی تانکێکی ڕووسی بە موشەکێکی جاڤێلین لە دیدی درۆنێکی سیخوڕی سوپای ئۆکرانیا.لەو کەموکووڕە تاکتیکیانەی سوپای ڕووسیا لە جەنگی زەمینی ئۆکرایندا، ناردنی تانک و کاروانی زرێپۆشە بۆ مەیدانەکانی جەنگ، بەبێ هێزی پیادە و پشتیوانی ئاسمانی. ئەم ڤیدیۆیە نموونەیەکی ئەم بابەتەیە و ئەوەی دەبینرێت تانکێکی بە تەنیا و بێ پشتیوانیە. سەرۆکی ئۆکرانیا یاسایەکی واژۆکرد کە […]

چوارشەممە 9 ئازار 2022 - 13:44

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – چواردەیەمین ڕۆژی شەڕ، ٩ی ئاداری ٢٠٢٢

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا بەشی ناوخۆیی سوپای ئۆکرانیا و کارگەیەکیان لە شارۆچکەی ژیتۆمۆر بۆردومان کرد. سوپای ڕوسیا درۆنێکی پشکنینی Tu-141ی سوپای ئۆکرانیای تێکشکاند. سوپای ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی ڕوسیا لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری کیێڤ پردێکی ناوچەی ئێربین تەقاندەوە. ئاماری میدیا ڕووسییەکان لە زیانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەوە تا ٩ی ئاداری ٢٠٢٢: تائێستا […]

سێشەممە 8 ئازار 2022 - 16:30

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – سێزدەیەمین ڕۆژی شەڕ، ٨ی ئاداری ٢٠٢٢

دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانەکانی سوپای ڕوسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٧ی ئاداری ٢٠٢٢:زیاتە لە ١١ هەزار کەس لە هێزەکانی ڕوسیا کوژراون و برینداربوون.٢٩٠ تانک، ٩٩٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ١١٧ تۆپ، ٥٠ ڕۆکێت هاوێژ، ٢٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٦ فڕۆکە، ٦٨ هەلیکۆپتەر، ٤٥٤ ئۆتۆمبێلی قورس،٣ بەلەمی تیژڕەوی سووک، ٦٠ تانکەری سووتەمەنی و […]

دووشەممە 7 ئازار 2022 - 15:49

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – دوازدەھەمین ڕۆژی شەڕ، ٧ی ئاداری ٢٠٢٢

ڤیدیۆی بە بەکارهێنانی RPG-7 لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە دژی سوپای ڕووسیا. ڤیدیۆ: ڕۆکێت هاوێژەکانی ڕووسیا لە ناوچەی پێرمۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.بەپێی ئەو نەخشانەی کە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام بڵاویانکردۆتەوە، هێزە زرێپۆش و تۆپخانەکانی سوپای ڕوسیا بە پێشڕەوی لە قوڵایی پارێزگای چێرێنهۆ گەیشتوونەتە نزیک کیێڤ. -پێدەچێت ئەمڕۆ (دووشەممە) خولی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە […]

پەسەندترین