شەڕی ئۆکرانیا - Page 22 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 21:11

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سوپای روسیا یاریگایەکی لە ناوەڕاستی خارکیڤ بە چڕی بۆردومان کرد. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری دانیشتوانی ناوچەکەوە رایگەیاند بوو کە سەربازانی ئۆکرانیا لەو ناوچەیە دەمێننەوە. لەم دواییانەشدا تیشک خراوەتە سەر ئەنجامی چالاکییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا. لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر […]

یەکشەممە 5 حوزه‌یران 2022 - 00:38

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵات کشانەوە کە لەم دواییەدا کۆنتڕۆڵیان کرد بوو. دوای کشانەوەکە هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی وێسلێیان کۆنترۆڵ کرد. لە ناوچەی تێرنۆڤا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی سوسنۆڤە لە نزیک ناوچەی یارۆڤا-یان کرد. بەپێی دوایین زانیاریەکان، ئەو پێکدادانانە ناوچەی سڤیاتۆهۆرسکی گرتۆتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا لە هەوڵی […]

شەممە 4 حوزه‌یران 2022 - 02:08

گرنگترین هەواڵەکانی سەدەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شەشەمین پاکێجی گەمارۆکانی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا پەسەند کرا!شەشەمین پاکێجی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ پەسەند کرا. لە پاکێجەکەدا دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی بەشێک لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی ڕووسیا، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا لە ڕێگەی دەریاوە، کەمکردنەوەی ٩٢%ی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا، قەدەغەکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەرتی نەوتی ڕووسیا، […]

هه‌ینی 3 حوزه‌یران 2022 - 00:55

گرنگترین هەواڵەکانی ٩٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بانگەشەی نوێی ئۆکرانیا سەبارەت بە جموجۆڵی هێزەکانی هەواڵگری ڕووسیا لە خێرسۆن!بە وتەی سوپای ئۆكرانیا، هێزەكانی هەواڵگری ڕووسیا بۆ ناسینەوەی لایەنگرانی خۆجێیی ئۆكرانیا لە پارێزگای خێرسۆن جلوبەرگی سەربازی ئۆكرانیا لەبەر دەکەن.ئەوان سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا دەکەن، ئەگەر زانیاریش لەسەر پێگەکانی هێزەکانی ڕووسیا بدەن، ئەوا هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکەن!ئەم هەنگاوە بۆ پاککردنەوەی خێرسۆنە لە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکرانیا […]

پێنجشەممە 2 حوزه‌یران 2022 - 00:41

گرنگترین هەواڵەکانی ٩٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەشی ناوەڕاستی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بەردەوامە. لەم گرتە ڤیدیۆییەدا هێزەکانی چیچانی سەر بە سوپای ڕووسیا لە نزیک بینای ڕێکخراوی ئاسایشی حکومی لە ناوەندی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک دەبینرێن.پێکدادان لە ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری سەڤەرۆدۆنێتسک بەردەوامە و تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ لاوازکردنی پشتیوانی لە هێزەکانی ئۆکرانیا هێڵی پەیوەندی سەڤەرۆدۆنێتسک-لیسیچانسکیان تۆپباران کردووە. هێزەکانی ڕووسیا ناوچەی یاروڤایان […]

سێشەممە 31 ئایار 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ٩٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢

هاوکاری دارایی گەلی لیتوانیا بۆ ئۆکرانیا!وەزیری بەرگری لیتوانیا ڕایگەیاند کە یارمەتی سەربازی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت. ئەم هاوکارییەکانە بریتیین لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقدار، کەرەستەی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێری وێنەگرتنی حەراری کە بە هاوکارییەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە ئامادە کراوە.بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا ئەو هاوکاریانە لەلایەن کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە لیتوانیا بە بڕی ٥ ملیۆن […]

سێشەممە 31 ئایار 2022 - 00:58

گرنگترین هەواڵەکانی ٩٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢

هەوڵدان بۆ دانپێدانانی دۆنێتسک لەلایەن هەندێک وڵاتەوە!ناتالیا نیکۆنۆرۆڤا، وەزیری دەرەوەی دۆنێتسک وتی: لەگەڵ ژمارەیەک وڵات لە گفتوگۆداین بۆ دانپێدانانی دۆنێتسک.وتیشی: بەم نزیكانە ئەنجامی گفتوگۆكان ڕادەگەیەنرێت، هەفتەی داهاتووش وەزارەتی دەرەوەی دۆنێتسك لەمبارەیەوە قسە دەكات.پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا چیچان، کوبا، ڤەنزوێلا، سووریا و سربیا دانیان بە دوو کۆماری لوهانسک و دۆنێتسکدا ناوە. میدیاکانی ڕووسیا […]

یەکشەممە 29 ئایار 2022 - 23:28

گرنگترین هەواڵەکانی ٩٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢

پوتین: ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.رۆژی ٢٨ی ئایار، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا و ئەڵمانیا رایگەیاند، ڕووسیا دەیەوێت گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێبکاتەوە.ناوبراو بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیای راگەیاندووە، ڕووسیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی بێ ڕێگری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەش هاوکاری بکات.شایانی […]

پەسەندترین