شەڕی ئۆکرانیا - Page 21 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 23:15

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سوپای ڕوسیا کارگەیەکی لە نیوەی ڕۆژئاوای خارکیڤ بۆردومان کرد. کارگەکە دەکەوێتە نزیک هێڵی شەمەندەفەری خارکیڤ و پێدەچێت بەشێک بووبێت لە پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا.وێنەکانی ئەو کارگەیە دوو تانکی ڕووسی تێدایە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ لەلایەن ئۆکرانیا دەستی بەسەردا گیراوە. ڤیدیۆی تۆمارکراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ZALA 421ی ڕووسیا لە کەشتی […]

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سەرچاوە ڕووسیەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە تانکەکانی T-80ی سوپای ڕووسیا بڵاوکردەوە کە لە کۆگاکانی چەکی مۆسکۆوە ڕەوانەی بەرەکانی ئۆکرانیا کراون.تانکی T-80 تانکێکی سەردەمی سۆڤیەتە کە لە چەندین جۆردا لە کارگەکانی چەکی ڕووسیا و ئۆکرانیا دروستکراوە. ئەو تانکە لە کاتی جەنگی چیچاندا زۆر کاریگەر نەبووە، هەربۆیە شارەزایانی میدیای ڕۆژئاوا ئەو تانکانە لە شەڕی ئۆکرانیا بە کاریگەر نازانن. […]

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 00:05

بەرپرسانی ئۆکرانیا: لە شەڕی دژی ڕووسیا ڕۆژانە ٦٠٠ کوژراو و بریندارمان هەیە!

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تەرمی ٢٩٣ سەربازی ئۆکرانیا لە بەشی سەربازی گۆڕستانی شاری دنیپرۆپیترۆڤسک بە خاک سپێردراون. ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا تەنها ١٧٥ سەرباز لەم گۆڕستانەدا بە خاک سپێردراون!

پێنجشەممە 9 حوزه‌یران 2022 - 08:58

ڕووسیا و تورکیا لەسەر هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا ڕێککەوتن

ڕۆژی رابردوو چوارشەممە چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆکانی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی بە بنیاتنەر وەسف کرد. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا کرد و ئامادەیی ڕووسیای بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لە بواری هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

پێنجشەممە 9 حوزه‌یران 2022 - 00:43

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەئامانج گرتنی هاویتزەرەکانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە. زێلینسکی: هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە قبوڵ ناکەین.ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکرانیا لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لەگەڵ فاینانشیاڵ تایمز لە ٧ی حوزەیران وتی: کیێڤ چەقبەستوویی لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا قبوڵ ناکات و ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەموو خاکە داگیرکراوەکانە. ئێمە زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە و ناتوانین بە سادەیی خاکەکەمان ڕادەست […]

سێشەممە 7 حوزه‌یران 2022 - 22:56

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ڕۆژی رابردوو بولگاریا و مەقدۆنیای باکوور و مۆنتینیگرۆ بە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکانیان رێگریان لە سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ بۆ سربیا کرد.دوابەدوای ئەمەش وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا داخستنی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەکەی لاڤرۆڤ لە ڕێگای سربیا بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە ناوبرد. لاڤرۆڤ وتی: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ بە ڕێگریکردن لە گەشتەکەمان بۆ سربیا، بەلگرادیان لە مافی […]

سێشەممە 7 حوزه‌یران 2022 - 00:17

گرنگترین هەواڵەکانی سەد و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هێرشی ڕۆکێتی سوپای ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کۆرۆتیچ لە رۆژئاوای خارکیڤ پێگە و کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیای تێکشکاند.بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی فیدراسیۆنی ڕووسیا، هێرشەکە بە بەکارهێنانی چەندین موشەکی (Grad یان TOS-1A) ئێوارەی ٤ی حوزەیران ئەنجامدراوە. ڕووسیا باس لەوە دەکات کە فڕۆکەخانەکە شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی میگ-٢٩ی ئۆکرانیا بووە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئۆکرانیا هێرشێکی تۆپخانەیی کردە سەر گوندی […]

پەسەندترین