شەڕی ئۆکرانیا - Page 19 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 1 ته‌مموز 2022 - 00:08

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هێزەکانی ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە کوادکۆپتەر، چاودێری جموجۆڵی سەربازانی ڕووسیایان کردەوە و دوای چاودێری ورد، هێرشێکی تۆپخانەیان بۆ سەر بنکەکەیان لە سنووری پرودیانکا- دیمێنتیوکا لە پارێزگای خارکیڤ ئەنجام دا.بە لەبەرچاوگرتنی هێرشی وردی سوپای ئۆکرانیا، ئەگەری زیانی گیانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا چاوەڕوان کراو دەبێت. کۆماری چیک بەنیازە لانیکەم دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی BIVOJ بدات […]

چوارشەممە 29 حوزه‌یران 2022 - 00:28

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

زێلێنسکی هەڕەشەی لێدانی سەربازی لە ترانس‌نیستریا کردلە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی مۆڵدۆڤا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، هەڕەشەی لە کۆماری خۆبەڕێوەبەریی ترانس‌نیستریا لە ڕۆژهەڵاتی مۆڵدۆڤا کرد. زێلێنسکی هەر هێرشێکی ترانس‌نیستریا بۆ سەر ئۆکرانیا بە هەڵەیەکی جیهانی ناوبرد. شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا شەش مووشەکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای خارکیڤ و دوو مووشەکی ئاراستەی شاری سلاڤیانسک لە باکووری پارێزگای […]

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 23:49

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

ساتی بەئامانج گرتنی پردێکی شەمەندەفەر لە شاری چێرکاسی ناوەڕاستی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا بە موشەکی کروز.مەبەست لەم هێرشانە پێشگرتنە لە گواستنەوەی ئەو چەکانە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە نێردراوە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، سوپای ڕووسیا بە شەش مووشەکی ئەلێکساندەر پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە خارکێڤ کردوەتەوە ئامانج.تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیانی […]

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 00:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سوپای ڕوسیا چەند مووشەکێکی کروزی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤی پایتەخت کرد.لانیکەم چوار تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کیێڤ روویانداوە. سوپای ئۆکرانیا بە ڕۆکێت گردبوونەوەیەکی سەربازانی ڕووسیا لە قوتابخانەیەکی بەرەی ئیزیۆم کردە ئامانج. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی ڕووداوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنراون یان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.ڕووسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە […]

شەممە 25 حوزه‌یران 2022 - 23:50

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا لانیکەم ٤٠ موشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی کیێڤ، خارکیڤ، میکۆلایڤ، دنیپرۆپترۆڤسک، ژیتۆمیر و لڤیڤ کرد.سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئۆکرانیا ژمارەی ئەو مووشەکانەی کە لە میکۆلایڤ ٧ مووشەک و لە دنیپرۆپترۆڤسکیش ٢٤ مووشەک ڕاگەیاندووە. تۆپخانەکانی لیوای ٥٦ی سوپای ئۆکرانیا بە سوود وەرگرتن لە درۆن، هێرشیان کردە سەر دوو کۆگای لۆجستیکی ڕووسیا لە […]

شەممە 25 حوزه‌یران 2022 - 00:27

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

پێشڕەوییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوای دۆنێتسک خێراتر بووە، هێزەکانی ئۆکرانیا ناوچەکانی پاڤلیوکا، یوریۆکا، نۆمایۆرسک و شێڤچێنکۆیان کۆنترۆڵ کرد. لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە کە سوپای ئۆکرانیا تا چەند دەتوانێت پێگەکانی لەو ناوچانە جێگیر بکاتەوە و لەسەر ئەم میحوەرە پێشڕەوی بکات. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئیلیوشین ٧٦ی ڕووسی لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ریازان لە رۆژئاوای ڕووسیا […]

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 2022 - 00:56

گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دوو موشەک هاوێژی سوپای ئۆکرانیا شوێنی گردبوونەوە و کەرەستەی ڕووسیایان لە نزیک گوندی ئەندریوکا لە پارێزگای خێرسۆن کردە ئامانج. تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاویتزەرێکی M777 (دروستکراوی بەریتانیا) و بارهەڵگرێکی سەر بە سوپای ئۆکرانیا کردە ئامانج. رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی سوخۆی ٢٥ی ڕووسی لە نزیک گوندی مانکۆڤۆ-کالیتۆنسکۆیە لە پارێزگای ڕۆستۆڤی ڕۆژئاوای ڕووسیا کەوتە خوارەوە.بەگوێرەی […]

چوارشەممە 22 حوزه‌یران 2022 - 22:47

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢۲ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا و سەرچاوە ناوخۆییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا لە پارێزگای بێلگۆرۆدی سنووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە پێنج مووشەکی ئەلێکساندەری ئاراستەی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ کرد. تا ئێستا وردەکاری زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە. هێزەکانی ئۆکرانیا گردبوونەوەیەکی سەربازانی ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ تۆپبارانیان کرد. هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی زیانە گیانییەکانی ڕووسیا لە هێرشەکەدا […]

سێشەممە 21 حوزه‌یران 2022 - 23:38

گرنگترین هەواڵەکانی ١١٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا لانیکەم شەش مووشەکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ، لە ناوچەکانی ئاودیوکا و درۆژکیڤکا لە باکووری دۆنێتسک کرد. ڤیدیۆی تانکەکانی T-80 و T-62ی ڕووسی کە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەنێردرێت.له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ كۆگا زرێپۆشه‌كانییه‌وه‌ ده‌یان تانكی تی٨٠ و تی٦٢ ی ره‌وانه‌ی میحوه‌ره‌كانی ئۆكرانیا كردووه‌ و […]

پەسەندترین