شەڕی ئۆکرانیا - Page 17 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 14 ته‌مموز 2022 - 13:38

تاران پشتیوانی لە هیچ یەک لە لایەنەکانی شەڕی ئۆکرانیا ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی هاوکاری لایەنەکانی شەڕی ئۆکرانیا لەلایەن ئێرانەوە رایگەیاند کە بەرهەمهێنەرانی چەک لە هەندێک وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوانە ئەمریکا هەوڵ دەدەن بەرهەمەکانیان بفڕۆشن.

چوارشەممە 13 ته‌مموز 2022 - 23:51

گرنگترین هەواڵەکانی ١٤٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٢

ڕۆژئاواییەکان لە بەتاڵ بوونی کۆگاکانی چەکیان نیگەرانن!وڵاتانی رۆژئاوا بە وریاییەوە لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و ناردنی کەرەستەی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە بە هۆی نیگەرانی لە تەواوبوونی کۆگاکانی چەکیان هەنگاو دەنێن.هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ سەربازی و یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوسه‌نگی له‌ نێوان داواكارییه‌كانی كیێڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ویه‌تییه‌كانی خۆیاندا بكه‌ن، لەبەر ئەوەی پێنتاگۆن لە بەتاڵ بوونی کۆگاکانی چەکی […]

سێشەممە 12 ته‌مموز 2022 - 19:17

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٢

كۆشكی سپی: ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دەنێرێت! جەیك سولیڤان لە لێدوانێکی راگەیاند کە ڕووسیا داوای وەرگرتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە ئێران کردووە. کۆشکی سپی لە لێدوانێکی سەیردا ڕایگەیاند کە پێی وایە ڕووسیا داوای لە ئێران کردووە “سەدان فڕۆکەی بێ سەرنشین” ڕادەستی ئەو وڵاتە بکات بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە ئۆکرانیا بەکاریان بهێنێت. جەیك سولیڤان، […]

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 23:55

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢زیاتر لە ٣٧ هەزار و ٤٠٠ سەبازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.١٦٤٥ تانک، ٣٨٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٨٣٨ تۆپ، ٢٤٧ موشەک هەڵگر، ١٠٩ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر، ٢٦٩٦ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای […]

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 00:12

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٢

کەنەدا تۆرباینەکەی ڕووسی بۆری نۆرد ستریم ١ چاک دەکاتەوەجۆناسان ویلکینسن، وەزیری سامانە سروشتییەکانی کەنەدا، چاککردنەوە و رادەستکردنی تۆرباینێکی ڕووسی بۆ دابینکردنی هەناردەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕاگەیاند. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م بڕیاره‌ توانای ئه‌وروپا بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌ وزه‌ی جێی متمانه‌ و به‌ نرخێكی گونجاو زیاد ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی […]

یەکشەممە 10 ته‌مموز 2022 - 01:05

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید هێرشیان کردە سەر شوێنی گردبوونەوە و ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی سوپای ڕووسیا. ئاماژە بە شوێن و کاتی ئەم هێرشانە نەکراوە.شایانی باسە بە درێژایی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا، سوپای ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچ بلید ٣٠٠ی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین کردووە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی […]

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٤٥ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری ئیڤانیوکا لە پارێزگای خێرسۆن. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای ڕووسیا تێکشکێنران یان زیانێکی زۆریان بەرکەوت. پوتین: تا ئێستا شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا دەستی پێنەکردووە!ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی […]

پێنجشەممە 7 ته‌مموز 2022 - 23:26

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

هێزەکانی لیوای ٦٣ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرەکەی سنیگوریکا لە پارێزگای میکۆلایڤ. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە. لیتوانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (بەیرەقدار TB2)ی بەخشی بە ئۆکرانیا. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هەڵمەتی کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی […]

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 23:34

گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢

هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ی عیبری بە گێڕانەوە لە بەرپرسێكی ئیسرائیلی، یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ خواستێكی بۆ دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و نێوەندگیری لە نێوان ئەو هەردوو وڵاتدا نییە. تا ئێستا هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی نێوەندگیری ئیسرائیل لە […]

پەسەندترین