شەڕی ئۆکرانیا - Page 14 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 23:50

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی وێنەکانی مانگی دەستکرد، لە هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا (پێدەچێت موشەک HIMARS بێت) بۆ سەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن، زیانی بەرچاو بە ڕێڕەوی ئەم پردە کەوتووە. ئەم پردە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی فریاگوزاری و پەیوەندییەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ میحوەرەکانی خێرسۆن و بڕینی هاتووچۆی ئەو پردە کێشەی بۆ هێزەکانی ڕووسیا لەم میحوەرەدا دروست کردووە. […]

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی میحوەرەکەی ئینگولێت لە پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا وێڕای پاراستنی گوندی سوخی ئیستاڤوک، توانیان کۆنترۆڵی کۆسترۆمکا بکەن. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەم ناوچەیە و لە نزیک بروسکینسکی بەردەوامە. بەپێی راپۆرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باشووری ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا بە دوو مووشەکی ئۆنیکس لە نیمچە دوورگەی کریمەوە […]

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 23:56

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕاگرتنی دابینکردنی غازی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ بە مەبەستی چاککردنەوە رایگەیاند. پێشتر کۆمپانیای گازپرۆم لە ١٩ی ئابدا ڕایگەیاندبوو کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دابینکردنی غاز لە ڕێگەی بۆریی نۆرد ستریم ١ ڕادەگیرێت.– کۆبوونەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیڕۆژی ٣٠ی ئاب، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ […]

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 22:36

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢

– رۆژنامەی واشنتۆن پۆست: ئێران یەكەم زنجیرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی موهاجێر٦، شاهێد-١٢٩ و شاهێد-١٩١ی رادەستی ڕووسیا كردووە، بەڵام ڕووسەكان لە بەكارهێنانیان رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە. – لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە میانەی زنجیرەیەک هێرشدا، سوپای ئۆکرانیا توانی لە میحوەری نۆڤۆرۆنتسوکا پێشڕەوی بکات و کۆنترۆڵی ناوچەکانی ڤیسۆکۆپیلیا و ئۆلگینی بگرێتەوە دەست. لە لایەکی دیکەوە سوپای ئۆکرانیا نەیتوانی […]

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 20:22

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ناوچەی تاوریجسک لە پارێزگای خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچدرایەوە. لەم نێوەندەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامە. سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤاکاخۆڤکا لە پارێزگای خێرسۆن. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، هێرشەکە بە موشەک هەڵگری هیمارسەوە (HIMARS) بۆ […]

شەممە 27 ئاب 2022 - 23:33

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، سوپای ئۆکرانیا بە ئامانجی پێشڕەویکردن لە میحوەری ڕۆژئاوای “پێسکی” و کۆنترۆڵکردنی گوندی “نولسکی” هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیای بەرپەرچداوەتەوە.لە بەرەی “سولدار” خێرایی پێشڕەویی سوپای ڕووسیا خاو بووەتەوە، ھێزەکانی سوپای ئۆکرانیاش ھێشتا بەرگری دەکەن. لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان لەم ناوچەیە ڕێکخست، بەڵام لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بەرپەرچدرانەوە. میحوەرەکانی باشووری “سلدار”ش پێکدادان لە نێوان […]

شەممە 27 ئاب 2022 - 16:28

گەڕاندنەوەی سیستەمی ئێس ٣٠٠ی ڕووسی لە سووریا

وێنەکانی مانگی دەستکرد کە لەلایەن زایونیستیەکانەوە بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە سوپای ڕووسیا سیستمی بەرگری ئێس ٣٠٠ کە لە سووریا جێگیرکرد بوو، بۆ وڵاتەکەی گەراندوەتەوە.

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 23:57

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بنکەی ئاسمانی پۆلتاڤا لە پارێزگای پۆلتاڤا و بنکەی ئاسمانی دنیپرۆ لە پارێزگای دنیپرۆ لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، دوو فڕۆکەی جەنگی (سو-٢٧ و سو-٢٤) تێکشکێنران و سێ فڕۆکەی جەنگی (دوو فڕۆکەی سو-٢٧ و یەک فڕۆکەی سو-٢٤) لە بنکەی پۆلتاڤا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. هەروەها سێ فڕۆکەی […]

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 22:47

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز و بالیستی هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری زاپۆروژیا و خارکیڤ. – لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری دۆنێتسک، گەورەترین هایپەرمارکێتی ئەم شارە بەناوی گالاکتیکا ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.سەرچاوە خۆجێیەکان ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی فریاگوزارییان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕاگەیاندووە. تا ئێستا وردەکاری […]

سێشەممە 23 ئاب 2022 - 23:48

گرنگترین هەواڵەکانی ١٨١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢

بەپێی راپۆرتی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، ئەنجامدەری تیرۆری شکستخواردووی ئەلێکساندەر دوگین و کوشتنی داریا دوگینی کچی ناوبراو، ژنێکی ئۆکراینییە بە ناوی ناتالیا ڤوک. ناوبراو سەر بە دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا بووە و مێژووی کارکردنی لە فەوجەکەی ئازۆڤ هەبووە.بەپێی ئەم دەزگایە، ڤوک لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ شابان سۆفیا میخایلۆڤنا کچە ١٢ ساڵانەکەی گەیشتووەتە ڕووسیا. ڤوک و […]

پەسەندترین