شەڕی ئۆکرانیا - Page 13 of 38 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 17 ئه‌یلول 2022 - 01:07

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا، شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ناوچەی سینیچنیە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ دەستی پێکردووە. بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنەوەی سکیل و پێشڕەوی لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک، هێزەکانی ئۆکرانیا بەنیازن ناوچەی ستودنۆک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای بێلگۆرۆد، چەندین تەقینەوە لە شارۆچکەی ڤالڤیکی و […]

هه‌ینی 16 ئه‌یلول 2022 - 03:28

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢

وێنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کریوی. بەپێی سەرچاوە ڕووسیەکان، لەم هێرشەدا مووشەکەکانی کروزی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەیەکی کارەبا. هەروەها دەوترێت کە بەنداوی کاراچۆنۆڤسکیش زیانی بەرکەوتووە و ئاوی ڕووبارەکانی دەوروبەری ئەم شارە ستانداردی تێپەڕاندووە. – وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: ئەگەر ئەمریکا بڕیاری ناردنی مووشەکی دوور مەودا بدات بۆ ئۆکرانیا، […]

چوارشەممە 14 ئه‌یلول 2022 - 07:39

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای زاپۆریژیا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە. دەوترێت لەم ناوچەیە کارگەی ریسایکل هەیە. – میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا لە هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی بۆ سەر شاری کۆپیانسک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-١٣٦ (دروستکراوی […]

سێشەممە 13 ئه‌یلول 2022 - 04:38

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا بەتەواوی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کشایەوە و سوپای ئۆکرانیا ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵ کردەوە. وەک پێشبینی کرا، هێزەکانی ڕووسیا لە باکوری خارکیڤ بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان پاشەکشەیان کرد و لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ، ئەو هێزانە بۆ پشت ڕووباری سکیل کشانەوە، و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل تاکە ناوچەی پارێزگای خارکیڤن کە لە ئێستادا […]

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 22:41

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ، هێزەکانی ئۆکرانیا بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی دیکەی ئەم پارێزگایەدا زاڵبوون. لەم پاشەکشانەدا هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکانی باکووری کۆپیانسک و ناوچەی بەنداوی پێچێنی و ناوچەکانی ڕۆژئاوای ستاری سالتیڤەوە بەرەو دەوروبەری ڕێگای ڤاڤچانسک-ڤێلیکی بۆرلۆک پاشەکشەیان کرد.بەپێی پێشهاتەکانی پارێزگای خارکیڤ، پێدەچێت هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ پاشەکشە بکەن […]

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 18:53

دوایین دۆخی سەربازی ئۆکرانیا دوای ٢٠٠ ڕۆژ شەڕ + نەخشەی مەیدانی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوای پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ لە هەفتەی ڕابردوودا، هێزەکانی ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی بەسەر ناوچە بەرفراوانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایەدا زاڵ بوون کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.

شەممە 10 ئه‌یلول 2022 - 22:27

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، هێزەکانی ئۆکرانیا بە بەزاندنی ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس لە میحوەری لیمان، ناوچەکانی ستاری کاراوان و بروسیوکایان کۆنترۆڵ کرد. شاری لیمان لە ئێستادا گرنگترین بنکەی سوپای ڕووسیایە لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە سەختی لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا. ئەگەر لیمان لەلایەن هێزەکانی […]

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 2022 - 00:20

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٧مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ئاڵای ئۆکرانیا لەسەر بینای ئەنجوومەنی شاری بالاکلیا بەرزکرایەوە و میدیاکانی ئۆکرانیا لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە هەواڵیان دایەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سەربازانی ئۆکرانیا چەند شارۆچکەیەکیان لە میحوەری باکووری شاری بالاکلیا کۆنترۆڵ کردەوە. ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا توانیان ڕێگای چوگۆیڤ-بالاکلیا بە تەواوی لە هێزەکانی ڕووسیا پاک بکەنەوە.

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 20:31

گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بەپێی راپۆرتی داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٢ منداڵ لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون و زیاتر لە ٧٤٠ منداڵیش برینداربوون. زۆرترین ژمارەی قوربانیان بە ٣٨٨ کوژراو و بریندار لە پارێزگای دۆنێتسک تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش پارێزگای خارکیڤ بە ٢٠٤ کەس و پارێزگای کیێڤ بە ١١٦ کەس.ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان […]

پەسەندترین