دوایین دۆخی سەربازی ئۆکرانیا دوای ١٣١ ڕۆژی شەڕ
ڕووسیا تا ئێستا توانیویەتی نزیکەی ٩٨ هەزار و ٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە کە یەکسانە بە ١٦.٣%ی ڕووبەری ئۆکرانیا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
ڕووسیا تا ئێستا توانیویەتی نزیکەی ٩٨ هەزار و ٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە کە یەکسانە بە ١٦.٣%ی ڕووبەری ئۆکرانیا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە شاری مێلیتۆپۆلسوپای ئۆکرانیا بە کەڵک وەرگرتن لە سیستمی مووشەکی هیمارس، ١٢ موشەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی سوپای ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی مێلیتۆپۆل لە باشووری ئۆکرانیا کرد. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هەشت تەقینەوە روویانداوە و دوکەڵی قورس لەم ناوچەیە بەرزبووەتەوە. هێرشی مووشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی […]
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ١٣٠ ڕۆژ لە شەڕی ئۆکرانیا، شاری گرنگ و پیشەسازی لیسیچانسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک لەگەڵ پێشڕەوی لە پارێزگای لوهانسک و کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچە، چوونە ناو شاری گرنگی لیسیچانسک.
سوپای ڕوسیا چەند مووشەکێکی کروزی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤی پایتەخت کرد.لانیکەم چوار تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کیێڤ روویانداوە. سوپای ئۆکرانیا بە ڕۆکێت گردبوونەوەیەکی سەربازانی ڕووسیا لە قوتابخانەیەکی بەرەی ئیزیۆم کردە ئامانج. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی ڕووداوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنراون یان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.ڕووسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە […]
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای چەندین هەفتە شەڕ لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، دواجار هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک شاری سەڤەرۆدۆنێتسکیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.
سوپای ڕوسیا کارگەیەکی لە نیوەی ڕۆژئاوای خارکیڤ بۆردومان کرد. کارگەکە دەکەوێتە نزیک هێڵی شەمەندەفەری خارکیڤ و پێدەچێت بەشێک بووبێت لە پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا.وێنەکانی ئەو کارگەیە دوو تانکی ڕووسی تێدایە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ لەلایەن ئۆکرانیا دەستی بەسەردا گیراوە. ڤیدیۆی تۆمارکراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ZALA 421ی ڕووسیا لە کەشتی […]
لە ناوچە جیاجیاکانی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، پێکدادانەکانی نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە.
هێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵات کشانەوە کە لەم دواییەدا کۆنتڕۆڵیان کرد بوو. دوای کشانەوەکە هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی وێسلێیان کۆنترۆڵ کرد. لە ناوچەی تێرنۆڤا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی سوسنۆڤە لە نزیک ناوچەی یارۆڤا-یان کرد. بەپێی دوایین زانیاریەکان، ئەو پێکدادانانە ناوچەی سڤیاتۆهۆرسکی گرتۆتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا لە هەوڵی […]
کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەشی ناوەڕاستی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بەردەوامە. لەم گرتە ڤیدیۆییەدا هێزەکانی چیچانی سەر بە سوپای ڕووسیا لە نزیک بینای ڕێکخراوی ئاسایشی حکومی لە ناوەندی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک دەبینرێن.پێکدادان لە ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری سەڤەرۆدۆنێتسک بەردەوامە و تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ لاوازکردنی پشتیوانی لە هێزەکانی ئۆکرانیا هێڵی پەیوەندی سەڤەرۆدۆنێتسک-لیسیچانسکیان تۆپباران کردووە. هێزەکانی ڕووسیا ناوچەی یاروڤایان […]