سوپای پاسداران - Page 5 of 7 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 27 ئایار 2022 - 23:27

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت

لە کاردانەوە بە دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن یۆنانەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانیدا گرت.

سێشەممە 24 ئایار 2022 - 16:40

لە خۆڕەمشەهرەوە بۆ قودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی “الی بیت المقدس” یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرگریی پیرۆز (شەڕی عێراق و ئێران) کە لە ٣٠ی ٤ی ساڵی ١٩٨٢ لە میحوەری ئەهواز، خۆڕەمشەهر و دەشتی ئازادەگان دەستی پێکرد و دواجار بە ئازادکردنی خۆڕەمشەهر لە ٢٤ی ٥ی هەمان ساڵدا کۆتایی هات.

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:32

ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت تیرۆری حەسەن سەیاد خودایی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تیرۆرکردنی «حەسەن سەیاد خودایی» ئەندامێکی هێزی بەرگری لە پیرۆزییە ئیسلامییەکان (مدافع حرم) لەلایەن دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی هەواڵی دایەوە.

سێشەممە 3 ئایار 2022 - 02:15

وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام ستایشی ڕێبەری ئێرانی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام ی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین ستایشی هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر پشتیوانیکردنی خۆڕاگری و گەلی فەڵەستینی کردەوە.

پێنجشەممە 28 نیسان 2022 - 23:17

ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووخان نزیک بووەتەوە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی بۆ خەڵکی غەززە وتی کە سەرجەم دانوستانەکانی سازشت ناگاتە ئازادیی فەڵەستین.

شەممە 16 نیسان 2022 - 11:05

سوپای پاسداران: دروستبوونی ئینتیفازایەکی نوێ کابوسی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ئەوانە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشی دڕندانە و تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کرد و سەرهەڵدانی ئینتیفازەیەکی نوێ و ئامادەبوونی قارەمانانە و بوێرانەی گەنجانی فەڵەستینی لە مەیدانی بەرخۆدان و خەباتدا بە کابوسی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ناوچەیی و جیهانی ئەوان ناو برد.

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 17:33

ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا نا کە بنکە سیخوڕییەکەی لە هەولێر کراوەتە ئامانج

نوێنەری ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بۆردومانکردنی بنکە سیخوڕی و پیلانگێڕییەکەی ئەو ڕژێمە لە هەولێر بە توندی هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران.

پەسەندترین