سوریا - Page 9 of 31 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هەینی 18 تشرینی دووەم 2022 - 00:14

هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزووری سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری بە ژمارەیەک موشەک کرایە ئامانج. دوای ئەم هێرشە فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنەکانی ئەمریکی دەستیان بە فڕین بەسەر ناوچەکە کرد.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووەم 2022 - 11:19

دیدار و گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ بەشار ئەسەد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان و شاندی یاوەری لە دیمەشق، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند کە “دیالۆگێکی ڕاشکاوانە لەسەر ئاستی عەرەبی بۆ خزمەتکردنی کێشەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی گەلەکەی دەبێتەوە، بابەتێکی پێویستە.”

چوارشەممە 16 تشرینی دووەم 2022 - 12:06

کێوماڵکردنی تەواوەتی گەڕەکی ئەلسەدی شاری دەرعا لە داعش!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی ئەلسەد لە شاری دەرعا، لانیکەم ٣٠ ئەندامی داعش کوژران و ئەم ناوچەیە بە تەواوی لە بوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە پاککرایەوە.

دووشەممە 14 تشرینی دووەم 2022 - 22:39

یادداشت: کودەتا لە ئەحرار شام!

بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە چەکدارانی “ئەحرار شام” ڕایانگەیاند کە فەرماندەی ئێستای ئەم گرووپەیان لابردووە و ئەنجوومەنی فەرماندەیییان هەڵوەشاندووەتەوە. وا دیارە ئەم پێشهاتانە لە “ئەحرار شام” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرەی “حەسەن سووفان” لە “تەحریر شام” و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گرووپە ڕوویداوە، ناکۆکییەک کە نێوان دوو بەرەی ناو ئەحرار شام کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم گروپە بە شێوازی جیاجیا دەرکەتووە.

یەکشەممە 13 تشرینی دووەم 2022 - 21:40

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر حومس لە سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی بنکەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریا کرد و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.

چوارشەممە 9 تشرینی دووەم 2022 - 22:07

هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پارتی وەتەنی تورکیا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەمساڵ بە مەبەستی زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشق دەکەن.

چوارشەممە 9 تشرینی دووەم 2022 - 17:16

هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا + وێنەکان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی کە لە عێراقەوە بەرەو لوبنان بەڕێوە بوو، دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و چوونە ناو سووریا، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر.

یەکشەممە 6 تشرینی دووەم 2022 - 12:20

هێرشە قورسەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە ئیدلب + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سووریا و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە ئیدلب، چەند ئەندامێکی هێزە چەکدارەکان و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.

پێنجشەممە 3 تشرینی دووەم 2022 - 12:04

پێکدادانی سوپای سووریا و داعش لە دەرعا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی گرووپی داعش لە پارێزگای دەرعا، هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی توخمەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستپێکرد.

دووشەممە 24 تشرینی یەکەم 2022 - 17:52

دوایین هەواڵەکانی شەڕی چەکداران لە ناوچەی عەفرین، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای رێككەوتنی تەحریر شام و جەیش ئەلوەتەنی بۆ رادەستكردنی شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب بە هێزە چەكدارەكانی جەیش ئەلوەتەنی، هێزەكانی تەحریر شام دەستیان بە چۆڵكردن و دەرچوونیان لەم شارە کردووە.

پەسەندترین