ئاگربەست لە شاری درعا راگەیەنرایەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەکدارانی درعا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، مەرجەکانی سوپای سوریایان قبوڵکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەکدارانی درعا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، مەرجەکانی سوپای سوریایان قبوڵکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دامەزراوە نەوتییەکانی کونیکو لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی رۆکێتی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکداران و سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا دوای جێبەجێکردنی بەشێکی ڕێکەوتنەکە، جارێکی دیکە سەریهەڵداوەتەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ سوریا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرکردەی گروپە فەڵەستینیەکان لە دیمەشق کۆبووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فرۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ناوچەیان لە باشوری ئیدلبی سوریا کردە ئامانج. لەم هێرشانەدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ فڕینی درۆنەکانی پشکنینی ڕوسیا بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستیپێکرد، شارۆچکەی ئەلبارە، گوندی کنسفرە و ناوچەی بلیون لە باشوری ئیدلب، بۆردومان کران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەکەم گروپ لە هێزە چەکدارەکانی درعا ئەلبەلەد پاش چەند هەفتە لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا لە باشوری سووریا، بە نێوەندگیری ڕوسیا کشانەوە بۆ ناوچەکانی باکوری سووریا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای تورکیا ٦٨هەمین دەوریەی هاوبەشی سەربازیان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نزیک کۆبانێ ئەنجام دان.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ٢١ی ئابدا، فرۆکەی F-15ی ئەمریکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا خستە خوارەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شەڕڤانانی ڕزگاری عەفرین لە نێوان ڕۆژانی ١٤ تا ١٩ی ئابدا، حەوت چەکداری سەر بە تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب لە میحوەرەکانی مارع، کەلجبرین و ئەعزاز لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژراون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەکیان لە نزیک دیمەشق و حومس لە سووریا کردە ئامانج.