ئاگربەس لە قامشلۆ راگەیەندرا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی هەواڵەکانی ناوخۆیی، ئاگربەس لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا بە نێوەندگیری روسیا تا کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە قامشلۆ راگەیەندرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی هەواڵەکانی ناوخۆیی، ئاگربەس لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا بە نێوەندگیری روسیا تا کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە قامشلۆ راگەیەندرا.
هەواڵە تایبەتەکان: ڕۆژی رابردوو کاروانێکی گەورەی سەربازی روسیا بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە و سوریا لە دەوروبەری عەین عیسا، گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) لە تەبەقە (طبقه).
هەواڵە تایبەتەکان: داعش بەرپرسیارێتی سێ هێرشەکەی پارێزگاکانی رەقە و دێرەزوور بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) کە لە رۆژانی رابردوو ئەنجام دراوە گرتە ئەستۆ.
هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی یەپەگە و سوریای دیموکرات (SDF) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، کۆتایی قوناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لە کەمپی هۆل (الهول)ی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بە دەسبەسەر کردنی ١٢٥ کەس راگەیاند.
هێزە ناوخۆییەکانی یەپەگە (ئاسایش) بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) ماوەی چەند رۆژە ئۆپەراسیۆنیان لە کەمپی هۆلەوە دەست پێ کردووە.
ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ٤٠ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە کەمپی هۆلەوە (الهول) بردووەتە یەکێک لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە شاری شەدادی نزیک پارێزگای حەسەکە.
هەواڵە تایبەتەکان: هێزە ئەمنییەکانی یەپەگە (ئاسایش)، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە کەمپی “الهول” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکردەوە.
هەواڵە تایبەتەکان: بە ووتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە پێکدادانەکانی سێ ڕۆژی رابردوو لە نێوان ئەو هێزانە و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا، ٣٧ چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون و ١٨ی دیکەش برینداربوون.
لە بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.
– هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بە چەندین مووشەکەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆ سەر ناوچەکانی نزیک لە دیمەشق. بە پێی زانیارییەکان ئەم هێرشە دوای ئەوە ئەنجام درا کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا، چوار جار فڕۆکە لە ئێرانەوە بۆ سوريا رۆشتووە. – بە هۆی تەقینەوەی لەسەر رێگای تانکەرێکی ئاوی سوپای تورکیا لە “سەرمدا-ادلب”، دوو سەربازی سوپای تورکیا […]