سعودیه - Page 2 of 30 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 21:03

سعوودیە و دوژمنایەتییەکی بێ ئەنجام لە بەرامبەر سوریا

بە تێڕوانین لە شەڕی ١٢ ساڵەی سوریا و تاوانی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا – وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی بەوە دەگەین کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتییان لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریا کردووە و بە دیاریکراوی دەتوانین ناوی سعوودیە بهێنین.

هه‌ینی 27 كانونی دووه‌م 2023 - 11:41

سەردانی بەرپرسانی پاسەوانی سنووری سعودیە بۆ ئازەربایجان + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندێکی سەربازیی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ محەممەد عەبدوڵڵا حەمدان ئەلشهری، بەڕێوەبەری گشتیی پاسەوانانی سنووری شانشینی سعودیە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کرد.

چوارشەممە 25 كانونی دووه‌م 2023 - 10:45

داخستنی شاری یاری بۆ بەکارهێنانی تایبەتی ڕۆناڵدۆ!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ماڵپەڕی ئیکۆنۆمیست تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆی یاریزانی بەناوبانگی پورتوگالی یانەی نەسر و خێزانەکەی، دەسەڵاتدارانی سعودیە شارێکی یاریان بەڕووی خەڵکدا داخستووە.

سێشەممە 24 كانونی دووه‌م 2023 - 11:08

سەردانی باڵاترین بەرپرسی سەربازی سعودیە بۆ قرقیزستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەیاز بن حامد ئەلرویلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعودیە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی، بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی قرقیزستان، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.

چوارشەممە 18 كانونی دووه‌م 2023 - 08:52

#ئینفۆگرافیک: زیانە باڵافڕییەکانی هاوپەیمانی سعودیە و ئەمریکا لە شەڕی یەمەن

لەسەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا بە گشتی ٩٤ باڵافڕی جۆراوجۆر لەو وڵاتەدا تێکشکاوە کە ٦٣ـیان تایبەتن بە سعودیە، ٢٢ـیان ئیمارات و ٦ـیان ئەمریکا، یەک باڵافڕ مەغریب، یەک باڵافڕ بەحرەین و هەروەها یەک باڵافڕیش ئوردن.

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 13:48

فەزیحەی سیخوڕەکانی محەمەد بن سەلمان لە ویکیپیدیا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالد ئەلجەهنی چالاکوانی سیاسی لە تویتێکدا نووسیویەتی: سعودیە بەرپرسیارە لە فەزیحەی سیخوڕەکانی بن سەلمان لە ویکیپیدیا و زیندانیکردنی ئوسامە خالید و زیاد ئەلسفیانی سەرنووسەرانی ویکیپیدیا.

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 22:06

ڤیدیۆ: ڕێزگرتن لە یادی شەهید ئەلنەمر لە غەززە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ نەمر ئەلنەمر، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورتە ڤیدیۆییەکیان بە ناوی “كرامةً_وشهيدًا” بڵاوکردەوە.

سێشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:55

ناتانیاهۆ: ئاشتی لەگەڵ سعودیە بە واتای کۆتایی هاتنی ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە کۆتایی بە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل دەهێنێت.

پەسەندترین