زیاد نەخاڵە - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 09:42

ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێنمای ئازادیخوازانی جیهانە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە پەیامێکی نووسراودا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرەی خۆڕاگری بە پاڵپشتی ئێران بەهێزتربووە و دوژمن باس لە ئەگەری لەناوچوونی خۆی دەکات.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 15:54

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەکانی گروپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە.

شەممە 14 كانونی دووه‌م 2023 - 20:32

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوبنان لەگەڵ نەخالە و حەسەن نەسروڵڵا کۆبووەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی گەشتێکی بۆ لوبنان لەگەڵ چەند بەرپرس و کەسایەتییەکی لوبنانی و فەلەستینی، لەوانە عەبدوڵڵا بوحبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری لوبنان، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 20:16

ئایەتوڵڵا خامنەیی وەڵامی نامەی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دایەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتیان کە ئێوە ئەوەتان سەلماند هەر بەشێک لە خۆڕاگری بە تەنیایی دەتوانێت شکست بە دوژمن بێنێت.

دووشەممە 8 ئاب 2022 - 07:47

نەخاڵە: گەلی فەلەستین سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتارێکدا شەوی رابردوو و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەهەندەکانی سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی ڕوون کردەوە.

چوارشەممە 3 ئاب 2022 - 19:00

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و نەخاڵە لە تاران کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە دیدار لەگەڵ شاندی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ زیاد نەخاڵە، جەختی لە درێژەی سیاسەت و هەڵوێستە بنچینەیی و نەگۆڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پشتیوانی لە پرسی فەلەستین و خۆڕاگری میللەتی چەوساوەی فەلەستین لە دژی دەستدرێژی و فراوانخوازی رژێمی زایۆنیستی کردەوە.

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 13:02

لێدوانی سەرکردەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیسماعیل هەنیە؛ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس وتی: موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانای بەئامانج گرتنی هەموو ناوچەکانی فەڵەستینیان هەیە، لە مانگی ڕەمەزاندا بینیمان کە چۆن سەرکردەکانی ڕژێم پێکدادانەکانیان لەگەڵ نوێژخوێنان و مزگەوتی ئەقسا کەم کردەوە.

دووشەممە 11 نیسان 2022 - 13:33

شەهید بوونی چوار فەڵەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی فەڵەستینی کە ڕۆژی رابردوو لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بریندار بوو، گیانی لەدەست دا و بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کەنارەکانی ڕۆژئاوا بۆ چوار کەس بەرزبوویەوە.

چوارشەممە 30 ئازار 2022 - 20:41

دیداری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و وەفدی یاوەری لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان کۆ بووەوە.

پەسەندترین