زانیاری_سەربازی: موشەکی بەرگری ئاسمانی MIM-104F PAC-3 MSE
موشەکی PAC-3 MSE نوێترین مووشەکە کە بۆ بەکارهێنان لە سیستەمی بەرگری پاتریۆت دروست کراوە، کە ئەرکی سەرەکی تێکشکاندنی مووشەکی بالستیک و کروزە.
موشەکی PAC-3 MSE نوێترین مووشەکە کە بۆ بەکارهێنان لە سیستەمی بەرگری پاتریۆت دروست کراوە، کە ئەرکی سەرەکی تێکشکاندنی مووشەکی بالستیک و کروزە.
درۆنی Chang Hong-4 فڕۆکەیەکی پشکنین جەنگی چینییە کە لەلایەن پیشەسازی CASCی حکومەتی چینەوە پەرەی سەندووە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە پێشانگای ژوهای پەردەی لەسەر لادراوە.
موشەکی بەرگری ئاسمانی 3M9 مووشەکی سەرەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سام-6ـە کە یەکێکە لە پڕ بەکارهێنەرترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە مێژوودا.
ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی “ئەلشبل٢” (Al-Shibl2) یەکێکە لە چەند نمونەی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان کە لە پیشەسازی سەربازی سعودیەدا بە هاوردەکردنی بەشە ڕەسەنەکان یان لە هەندێک حاڵەتدا گواستنەوەی تەکنەلۆجیا، بەرهەمهێنراوە. زرێپۆشی ئەلشبل لە ساڵەکانی شەڕی یەمەندا بە فراوانی بەکارهاتووە. شەڕی حەوت ساڵەی یەمەن یەکەم شەڕ بوو کە هەموو لایەنەکانی شەڕەکە بۆ یەکەم جار بە فراوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش یان MRAPـیان […]
لە زانیاری سەربازی پێشوودا باس لە چۆنیەتی کارکردنی سیستەمی بەرگری کارای ترۆفی ـمان کردەوە، ئاماژەمان بەوە کرد کە یەکێک لە لاوازییەکانی ئەم سیستەمە ١.٧٥ چرکە کاتی پێویستە بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوە. هەرچەندە سیستەمی ترۆفی بەهۆی هەبوونی ئاستێکی زۆر بەرزی ئەندازیاریی، زۆر پێشکەوتووە، و بووەتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری زرێپۆشدا وەک ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەریتانیا […]
ڕاداری گرین پاین (EL/M-2080 Green Pine) ڕادارێکی کارای قۆناغی پشکنینی ئەلیکترۆنی (AESA) لە باندی UHF-L و فرکۆنسی ٥٠٠ -٢٠٠٠ مگاهرتزە، کە لە ٢٠٠٠-٢٣٠٠ یەکەی وەرگر و گەیەندەر لەم ڕادارەدا بەکارهاتووە. گرین پاین لە لایەن کۆمپانیای ئەلتای ڕژێمی زایۆنیستی دروست کراوە و گرنگترین ئامرازیانە بۆ دۆزینەوەی مووشەکی بالستیک. جێی ئاماژەیە کە ڕاداری گرین پاین بە هاوکاری تەکنیکی و دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی سەندووە.
سیستەمی بەرگری کارای پرۆفی؛ سیستەمێکی بەرگری سەختە بۆ نەهێشتنی چەندین جۆری هەڕەشەی دژەتانک بە دامەزراندنی لەسەر ئامێرە زرێپۆشەکان بەکاردێت. لەلایەن پیشەسازی ئێلبیت سیستەمز (Elbit Systems) دیزاین کراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ خراوەتە کارەوە.
کەمان٢٢ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانە کە توانایی پشکنین، چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری و وێنەگرتنی هەیە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-1B Predator لەلایەن کۆمپانیای General Atomics-Aeronaauti Systems (GA-ASI)ەوە دروست کراوە. ئەم فڕۆکەیە یەکەم گەشتی لە ساڵی ١٩٩٤دا ئەنجامداوە و لە ١ی تەمووزی ١٩٩٥دا لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کاری پێ کراوە.
درۆنی سوپەر هیرۆن؛ درۆنێکە بە بەردەوامی فڕینی زۆر و بەرزی فڕینی مامناوەندی. درۆنەکە لە پیشانگای ئاسمانی سەنگاپور لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیل (IAI) نمایش کرا. نوێترین نموونەی درۆنی هیرۆنە، کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە هاوکاری کۆمپانیای کەنەدی MacDonald Dettwiler and Associates (MDA) لە لایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرهەم هاتووە.