زانیاری_سەربازی: موشەکی دژە زرێپۆشی Stugna-P
ستوگنا ناوی موشەکی دژە زرێپۆشی ئۆکرانییە کە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرە بیانیەکان دیزاین کراوە.
ستوگنا ناوی موشەکی دژە زرێپۆشی ئۆکرانییە کە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرە بیانیەکان دیزاین کراوە.
ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی M141 یان SMAW-D ڕۆکێتێکی شانهاوێژی ئەمریکییە کە بۆ یەک جار بەکار دێت و بۆ لەناو بردنی پێکهاتە بەهێزەکان دروست کراوە. ئەم چەکە لەسەر بنەمای گۆڕانکاریەکان لە ڕۆکێتی جۆری SMAWی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا پەرەی پێدراوە و جێگای چەکێکی سەنگەر شکێنی لەم جۆرەی بۆ سوپای ئەمریکا گرتۆتەوە.
موشەکی شانهاوێژی ستینگەری FIM-92 سیستەمێکی بەرگری ئاسمانییە کە دەتوانرێت هەڵبگیرێت و بە شێوەی ڕوو بە هەوا و بە تیشکی ژێر سوور کار دەکات.
فاتیح٣١٣ مووشەکی بالیستی کەم مەودا و سووتەمەنی ڕەقە کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرا. ئەم موشەکە نەوەی نوێی موشەکەکانی فاتیحە و پاڵنەرێکی سووکتر، پێشکەوتووتر و خاوەن وردی لە پێکانی ئامانجەکان و مەودای زیاتری لە موشەکی فاتیح١١٠ـە.
مووشەکی NLAW مووشەکێکی دژە زرێپۆشی کورت مەودایە کە بە هاوبەشی لەلایەن کۆمپانیای Thales Air Defence بەریتانیا و Saab Bofros Dynamics سویدی پەرەی سەندووە.
پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات و هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و لیتوانیا دەستیان بە ناردنی مووشەکی دژە زرێپۆش و… بۆ ئۆکراینا کرد. مووشەکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە ڕێگرتن لە پێشڕەویی کاروانە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا و تا ئێستا زیانی گەورە بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە زرێپۆشەکانی ڕووسیا گەیشتووە.
تاوتوێکردنی وردی موشەکی بالیستی دوورهاوێژی خەیبەر شکێن.
لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ لە مەراسیمی ئاشکراکردنی ١٠ سیستەمی نوێی بەرگری وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرا کرا. لەگەڵ بەدواداچوونی ورد لە شێوازی موشەکی دژە زرێپۆشی دهلاویە٣ و بەراوردکردنی بە مووشەکی 9m133M-2 Kornet-EM ئەوە دەردەکەوێت کە دهلاویە٣ تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی نموونە ڕووسیەکەیە. موشەکی 9m133M-2 بە مەودای ٨٠٠٠ مەتر […]
فڕۆکەی Sukhoi Su-34 ناسراو بە ناتۆ Fullback، فڕۆکەیەکی جەنگی دوو بزوێنەر و دوو سەرنشینە کە لە لایەن سۆڤیەت و ڕووسیاوە دروستکراوە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٠دا ئاشکرا کراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ڕوسیاوە بەکار دێت.
شەپۆلدەری هایپەرسۆنیک جەستەیەکە کە لەسەر بنەمای شەپۆلی شۆک لە ئاستی خوارەوەی خۆیدا ڕووبەرێکی پەستانی بەرز دروست دەکات تا بەهۆی جیاوازی پەستانی نێوان ڕووکەشی ژێرەوە و ڕووکەشەکەی، هێزی پێویستی بۆ گلاید کردن لە ماخێکی فڕینی زۆر بەرزدا دروست بکات.