رژێمی زایۆنیستی - Page 37 of 55 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 13:41

وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی: داهاتووی “ئیسرائیل” جێگەی نیگەرانییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێنی گانتز وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەی بەرامبەر پەیامە هەڕەشەئامێزەکانی هەندێک لایەنی عەرەبی نەناسراو نیشان دا و وتی: نووسەرانی ئەم پەیامانە ڕاست دەکەن، ڕەنگە داهاتووی ئیسرائیل لە نێوان “غدیرا” و “خضیره” کۆتایی پێبێت.

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 12:01

خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە شارەکانی ئەمریکا لە ساڵڕۆژی داگیرکردنی فەڵەستین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەزاران کەس لە شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە ساڵیادی داگیرکردنی فەڵەستین – ڕۆژی نەکبەت، و بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی – ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 09:01

ڕووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ١٦ مووشەکی ئیسرائیلی خستە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند، لە کۆی ٢٢ مووشەک کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە سووریا کراون، ١٦ موشەکی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە تێکشکاون.

یەکشەممە 15 ئایار 2022 - 19:03

کەتیبەکانی ئەلقودس بۆ یەکەمجار وردەکاری نوێی هەڵدانی مووشەکی ئەلقاسمیان بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

کەتیبەکانی ئەلقودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بۆ یەکەمجار دوای ساڵێک لە بەکارهێنانی مووشەکی “ئەلقاسم”، وێنە و وردەکارییەکانی ئەم موشەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی پەردەی لەسەر لادا.

یەکشەممە 15 ئایار 2022 - 08:15

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ” یوم النکبە “

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ” یوم النکبە ” داوای لە وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە ئەرکە مرۆڤی و یاساییەکانی خۆیان لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین جێبەجێ بکەن و ڕێگری لە بەردەوامی داگیرکاری و تاوانی زیاتر لە لایەن ئەم ڕژێمە دڕندەوە بکەن.

شەممە 14 ئایار 2022 - 11:00

٧٤ ساڵ بەسەر داگیرکردنی فەڵەستین تێپەڕی / تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەڵەستینیەکان بەردەوامە

١٤ مانگی ئەیار بەرامبەرە بە ڕۆژی داگیر کردنی فەلەستین کە بە رۆژی نەکبەت ناسراوە، رۆژێک کە رژێمی داگیرکەری زایۆنی بەشێکی زۆری فەلەستینی داگیر و هەزاران کەسی ئاوارە کرد.

شەممە 14 ئایار 2022 - 01:00

هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر ماتەمینی شیرین ئەبوعاقلە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیستی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر مەسیحییەکان و موسڵمانانەوە کە بەشداری بەڕێ کردنی تەرمی شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەریان کرد بوو.

پەسەندترین