رژێمی زایۆنیستی - Page 36 of 55 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 27 ئایار 2022 - 23:00

چوارچێوەی هەماهەنگی: پیرۆزە یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، پیشاندەری هەبوونی ئیرادەی نیشتمانییە لە عێراق.

دووشەممە 23 ئایار 2022 - 13:02

لێدوانی سەرکردەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیسماعیل هەنیە؛ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس وتی: موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانای بەئامانج گرتنی هەموو ناوچەکانی فەڵەستینیان هەیە، لە مانگی ڕەمەزاندا بینیمان کە چۆن سەرکردەکانی ڕژێم پێکدادانەکانیان لەگەڵ نوێژخوێنان و مزگەوتی ئەقسا کەم کردەوە.

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 11:06

ڤیدیۆی نوێی دزەکردنی درۆنێکی خۆڕاگری بۆ سەر شارۆچکە زایۆنیەکان لە کاتی شەڕی “شمشێری قودس”دا

باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڤیدیۆی نوێی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە کە لە کاتی شەڕی “شمشێری قودس”دا دزە دەکاتە ناو شارۆچکەکانی زایۆنیستەکان.

پێنجشەممە 19 ئایار 2022 - 21:08

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لێدرا / رژێمی زایۆنیستی بەرپەرچی هێرشێکی خۆی دایەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاتێکدا میدیا زایۆنیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حیزبوڵڵای لوبنانی خستۆتە خوارەوە، بەڵام دەرکەوت کە سیستەمە مووشەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خودی ئەو رژێمەی لە ئەلجەلیل کردۆتە ئامانج!

پەسەندترین