رژێمی زایۆنیستی - Page 29 of 55 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 16:07

هاوکارییەکانی ڕیاز لەگەڵ کۆمپانیا سیخوڕییەکانی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی لیکس ی سعوودی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعوودیە ژمارەیەک گرێبەستیان ئەنجامداوە کە وەبەرهێنانی گەورە لە کۆمپانیا سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت.

سێشەممە 9 ئاب 2022 - 11:10

شەهید بوونی فەرماندەیەکی سەربازی بزوتنەوەی فەتح لە نابلوس + ڤیدیۆ و وێنە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم ئەلنابولسی، فەرماندەی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی فەتح، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس شەهید بوو.

دووشەممە 8 ئاب 2022 - 13:53

کاردانەوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە هێرشەکانی سەر غەززە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە تویتەری عەرەبی khamenei.ir کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ئەم دواییەی رژێمی داگیرکەر و منداڵکوژی زایۆنیستی لە غەززە نیشان دا.

دووشەممە 8 ئاب 2022 - 07:47

نەخاڵە: گەلی فەلەستین سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتارێکدا شەوی رابردوو و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕەهەندەکانی سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی ڕوون کردەوە.

یەکشەممە 7 ئاب 2022 - 08:59

ئێران: بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەرگریکردن لە نیشتمان مافی سروشتی گەلی فەلەستینە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتی و ئیسلامییەکان ئاکام و لێکەوتەکانی پەرەسەندنی قەیران لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستینی بە تەواوی ڕوبەڕوی ڕژێمی ڕەگەزپەرست و داگیرکاری زایۆنیستی کردەوە.

یەکشەممە 7 ئاب 2022 - 02:19

سێیەم ڕۆژی ململانێکانی هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – ٧ی ئابی ٢٠٢٢

– بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ٢٤ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦ کەسیان منداڵن و ٢٠٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. – وتەبێژی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی شاباک و سوپای ئەو رژێمە لە ڕەفەح، “خاڵد مەنسوور”، فەرماندەی ناوچەی باشووری سەرایا قودس، باڵی […]

شەممە 6 ئاب 2022 - 18:27

سەرچاوەکانی خۆڕاگری: جیهادی ئیسلامی هێشتا مووشەکە دوورهاوێژەکانی بەکار نەهێناوە

پاش هێرشەکانی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بۆ سەر پێگەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک کەرتی غەززە، چەند سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاند کە ئەو بزوتنەوەیە هێشتا کەڵکی لە چەکە تایبەتەکان و مووشەکە دوورهاوێژەکانی وەرنەگرتووە.

شەممە 6 ئاب 2022 - 09:37

دووەم ڕۆژی ململانێکانی هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢

– هێرشە مووشەکیەکانی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە. – هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەردەوامە. سه‌رایا ئه‌لقودس، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین، وه‌ک وه‌ڵامدانەوەیەک بە هێرشه‌کانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌، چه‌ندین مووشەکی […]

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 21:07

دوایین هەواڵەکان لە ململانێکانی نێوان هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – هەینی ٥ی ئابی ٢٠٢٢

کاتژمێر ١٩:١٥ – بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە کەرتی غەزە. کاتژمێر ١٩:٢٠ – سوپای رژێمی زایۆنیستی لە هێرش بۆ سەر چەند شوێنێک لە کەرتی غەززە هەواڵی دایەوە. کاتژمێر ١٩:٣٠ – بورجێکی چاودێری خۆڕاگری فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی غەززە لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج. کاتژمێر ١٩:٣٥ – سوپای رژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “الفجر الصاق” […]

پەسەندترین