رژێمی ئیسرائیل - Page 42 of 49 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 16:36

شەڕ ڕابگرن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە دانیشتوانی زایۆنی تەلئەبیب وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە شەڕ کردنی دژ بە فەلەستینییەکان گردبوونەوە و داوای ڕاگرتنی شەڕیان کرد.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 15:43

ڤیدیۆ| نمایش کردنی ڕۆکێتی قاسم لەلایەن سەرایا ئەلقودس

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی ڕۆکێتێکی نوێ بە ناوی “قاسم” لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هەواڵی دایەوە.

یەکشەممە 16 ئایار 2021 - 02:07

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٥ی ئایاری ٢٠٢١

لە پێنج ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٢٥٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

شەممە 15 ئایار 2021 - 01:12

چەند زانیاریەکی گشتی لەسەر کەرتی غەزە

لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە ڕژێمی زایۆنستی گەمارۆی کەرتی غەزەی داوە و زیاتر لە دە جار ڕووبەڕووی بزووتنەوە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بووتەوە کە دیارترینیان شەڕی ٢٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩، شەڕی ٨ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٢، شەڕی ٥١ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٤ و شەڕی ٢ ڕۆژەی ساڵی ٢٠١٩ ـیە.

هه‌ینی 14 ئایار 2021 - 22:23

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٤ی ٥ی ٢٠٢١

بە پێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١١٩ فەلەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئەم چەند رۆژەی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوون کە ٣١یان منداڵن. لەم هێرشەدا هەروەها تا ئێستا ٨٣٠ فەلەستینی برینداربوون. ١١ فەلەستینی لە ڕووبەڕوویان لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین شەهید و زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون. میدیایەکی فەلەستینی ڕایگەیاند، شاندێکی حزبوڵڵا بە […]

هه‌ینی 14 ئایار 2021 - 16:35

ئینفۆگرافیک: باڵە سەربازییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

۱- کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام:کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی ڕێکخراوی فەلەستینی حەماسە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و لەنێوان ١٠ بۆ ٤٠ هەزار سەربازی هەیە. کەتیبەکانی ئەلقەسام بەگشتی بەریەککەوتنەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەبات و ئەم کەتیبەیە لەلایەن محەمەد زەیف ـەوە فەرماندەیی دەکرێت. ٢- سەرایا ئەلقودس:باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە کە لە […]

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 22:41

بەرخۆدانی فەلەستینی ڤیدیۆی درۆنێکی ئینتحاری ئەو هێزانەی بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری بە ناوی “شەهاب” لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هەواڵی دایەوە.

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 16:52

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٣ی ٥ی ٢٠٢١

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی هێزە فەلەستینیەکان ٥ ئیسرائیلی لە شارۆچکەی بیتاح تیکفا لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب برینداربوون. گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆرین لە باشووری فەلەستین ڕاگیرا. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزەیان بۆردومان کردەوە. بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا ٨٣ کەس کە ١٧ منداڵ و ٧ ئافرەت لە نێوانیاندایە، […]

پەسەندترین