روسیا - Page 6 of 11 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 14 نیسان 2022 - 15:13

وردەکاری هاوکاریە سەربازییەکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ دەربڕینی رەزامەندی بۆ ناردنی هاوکاری سەربازی بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا، رایگەیاند کە ئەمریکا بەنیازە هاوکاری سەربازی زیاتر لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، درۆن، موشەکی دژە تانک ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات.

چوارشەممە 13 نیسان 2022 - 09:17

زانیاری_سەربازی: درۆنی سویچ بلید

درۆنەکانی بنەماڵەی سویچ بلید جۆرێک لە چەکە بچووکەکانن کە لە لایەن کۆمپانیای AeroVironmentـەوە بە تایبەتی بۆ سوپای ئەمریکا دروست کراوە. درۆنی خۆکوژی سویچ بلید بۆ تێکشکاندنی تانک و ئامانجە تاکتیکیەکان دروست کراوە و ئەوەندە بچووکە کە لە جانتایەکی پشتەوە جێگای دەبێتەوە و دەتوانرێت لەلایەن کەسێکەوە هەڵبگیرێت. درۆنی سویچ بلید لە هاوێژەرێکی شێوە بۆڕییەوە دەهاوێژرێت و […]

شەممە 9 نیسان 2022 - 15:11

دادگای باڵای پاکستان هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی نادەستوریە/ عیمران خان ئەمریکای بە داڕشتنی پلانی لەکارلابردنی تۆمەتبار کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دادگای باڵای پاکستان دوای چەند ڕۆژێک گرژی سیاسی، فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بۆ هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان ڕەت کردەوە.

هه‌ینی 8 نیسان 2022 - 11:59

زانیاری_سەربازی: درۆنی ئۆرلان-١٠

درۆنی Orlan-10، درۆنێکی سووکی ڕوسیە کە لەلایەن کۆمپانیای Special Technology Center LLC کە دەکەوێتە سەینت پیتەرزبێرگ دیزاین کراوە. ئەم درۆنە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بەکار دەهێنرێت.

چوارشەممە 6 نیسان 2022 - 09:21

ڕژێمی زایۆنیستی؛ دەیەم گەورەترین هەناردەکەری چەک لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو لە جیهاندا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بە لێکۆڵینەوە لە بازرگانی چەک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٢دا رایگەیاند کە ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دەیەم گەورەترین هەناردەکەری نێودەوڵەتی چەک لە جیهاندا بووە.

سێشەممە 5 نیسان 2022 - 14:46

حاڵ و ڕۆژی سەرۆک وەزیرانی پاکستان

عیمران خان رایگەیاند بەهۆی ئەوەی ڕێگەی نەداوە ئەمریکییەکان بنکەیەکی سەربازی لە پاکستان دابمەزرێنن، بەنیازن لە دەسەڵات دووری بخەنەوە. ڕەهەندەکانی ئەم بابەتە چین؟

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 14:11

ئەمریکا هەڕەشە لە عیمران خان دەکات.. یان گوێڕایەڵ دەبی یان لە دەسەڵات دوورت دەخەینەوە

«نامەیەکی هەڕەشەئامێزم لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە، ئەمریکا هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەمی دەکات، چونکە من ڕەتم کردەوە لەسەر خاکی خۆم بنکەیەکی سەربازی بۆ دابمەزرێنم و داوام لە وەزیری دەرەوە کرد کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا بەهێز بکات. میللەتی موسڵمانی ئێمە ناتوانێت ببێتە کۆیلەی بێگانەکان و ئەگەر پەرلەمان دەنگ بە دوورخستنەوەم بدات، من نەک هەر دەست لەکار ناکێشمەوە، بەڵکو بە هێزێکی زیاترەوە دەگەڕێمەوە، چونکە لە لایەن وڵاتانی بێگانەوە تووشی پیلانگێڕی بووین، بۆیە ئێمە بەرهەڵستی دەکەین و تەسلیمی ئەوان نابین و بە یارمەتی خوا ئەو پیلانە پووچەڵ دەکەینەوە.»

پێنجشەممە 31 ئازار 2022 - 20:27

زانیاری_سەربازی: موشەکی کروزی کالیبر

موشەکی کروزی کالیبر 3M-54 و 3M-14 لە خێزانی موشەکەکانی ستراتیجی تاکتیکین کە بۆ هاوێشتن لە دەریا، زەوی و ئاسمانەوە بەکاردێن و لەلایەن ڕوسیاوە دروست کراوە. ئەم موشەکانە بۆ لێدانی ئامانجە جۆراوجۆرەکان لە ووشکانی و دەریا بە وردییەکی زۆرەوە دیزاین کراون.

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 17:04

عیمران خان بۆ ئەوروپا: مەگەر ئێمە کۆیلەی ئێوەین؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئەوروپا لەلایەن عیمران خان و هەڵوێستی بێلایەنانەی پاکستان لەسەر جەنگی ئۆکرانیا، بزووتنەوە سیاسییەکانی نزیک لە ڕۆژئاوا لە پاکستان خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە دژی حکومەت ئەنجامدا.

پەسەندترین