ناردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ حەزەرمەوت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە فەرمانی دەرکردنی هێزەکانی باشوور لە باکوری حەزەرمەوت و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەو ناوچانە دەرکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سعودیە فەرمانی دەرکردنی هێزەکانی باشوور لە باکوری حەزەرمەوت و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن لەو ناوچانە دەرکرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن بە ڕۆڵی ستیڤن فاگین لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی مارب، ئەلجەوف، شەبوە و حەزەرمەوت زیادی کردووە.
لەم قۆناغەی شەڕی یەمەن، پارێزگای حەزەرمەوت گرنگترین خاڵی کێبڕکێی نێوان لایەنه ناکۆکەکانە. سەرچاوە نەوت و گازییەکان و هەڵکەوتەی جوگرافیای تایبەتی ئەم پارێزگایە کە لە سنوورەکانی سعودیەوە تا کەنارەکانی کەنداوی عەدەن و لە لایەکی دیکەوە لە مارب ـەوە تا نزیک عومان پێکهاتووە، بووەتە هۆی ئەوەی لە یەمەن سەرنجی لایەنەکان بەرەو ئەم ناوچەیە ڕابکێشرێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بڵاوەپێکردنی بەرفراوانی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە شاری سیئۆن کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ژمارەیەکی زۆر له ئەندامانی ئەلقاعیده له شاری مارب ـەوە بۆ ئیدارەکانی وادی عەین و ئەلقەتن به مەبەستی به هێزکردنی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح له پارێزگای حەزەرمەوت گواستراونەتەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی “وکاله الصحافه الیمنیه” بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارە ناوخۆییەکان بڵاویکردەوە، شاندێکی سەربازی ئەمریکی چوونەتە ناو پارێزگای “حەزەرمەوت”ی دەوڵەمەند بە نەوتەوەی یەمەن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلرەیان شارێکی کەنار دەریایە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵای ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت، کە لەم دواییانەدا بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا. گرنگی ئەم شارە کەنار دەریاییە کاتێک تیشک خرایە سەر کە ئیمارات بە پاڵپشتی کۆمپانیا و ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان، بە ئامانجی زیادکردنی هەناردەی نەوتی پارێزگای حەزەرمەوت، ڕووی لە گەشەپێدانی فڕۆکەخانە و بەندەری ئەم شارە کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمڕۆ بۆ سەر بەندەری ئەلزەبە لە نزیک ئەلڕەیان لە کەناراوەکانی پارێزگای حەزەرمەوت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە تاڵانکردنی نەوتی خاو لە بەندەری ئەلزبە لەلایەن کەشتییەکی نەوتهەڵگرەوە هێرشێکی سادەی ئاگادارکردنەوەمان ئەنجامدا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕاوێژکارە ئیسرائیلییەکان دوای کۆنترۆڵکردنی بنکەی ئاسمانی ئەلرەیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵا لەلایەن سوپای ئیماراتەوە، چوونەتە ناو ئەم بنکەیە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئهمریکا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕاوێژکار و کرێکارانی له کێڵگه نهوتییهکانی ڕۆژههڵاتی یهمهن، ژمارەیەک سهربازی دیکەی بۆ پارێزگای حەزەرمەوت نارد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور، لە درێژەی ململانێکانی لەگەڵ حیزبی ئیسڵاح، توانیان لە ئیدارەکانی ئەحور و ئەلوەزیع لە پارێزگای ئەبیەن پێشڕەوی بکەن.