حزبوڵڵای لوبنان - Page 2 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:52

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: لوبنان لە دژی فشارەکانی ئەمریکا و قەیرانی ئابووری وەستایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتارێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە و ڕووداوەکانی ناوچەکە پێشکەش کرد. سەید حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە حزبوڵڵا تەنانەت بە شەڕیش ڕێگری لە دەرهێنانی غاز و نەوت لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە دەکرد، وتی کە حکومەتی لاپید توانای شەڕی نەبوو و نەیدەتوانی واز لە دەرهێنانی غاز و نەوت لە کێڵگەی کاریش بێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ناچار بوو دانوستان بکات. ئامۆس هۆچشتاین، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی، هەروەها ڕایگەیاند کە ترس لە شەڕ بووە هۆی ڕێککەوتنەکە.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:59

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: ئیسرائیلییەکان لە لوبنانییەکان زیاتر لە شەڕ دەترسن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفرانسی ئەم بزووتنەوەیەدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (د.خ) و هەفتەی یەکڕیزی لە باشووری بەیروت بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:03

حزبوڵڵا: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ئیسرائیل دێنین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لە ڕابردوودا شکستی بە ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە و لە داهاتووشدا توانای ئەوەی ھەیە شکست بەم رژێمە بهێنێت.

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:54

دژایەتی توندی لوبنان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە پلانی دیاریکردنی سنووری دەریایی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاتێکدا هێرشە سیاسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پلانی ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکان ڕاگیراوە، ئیلیاس ئەبو سەعب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، لە ئامۆس هۆکشتاین نوێنەری ئەمریکاوە پەیامێکی پێگەیشت کە ڕاو بۆچوون و تێبینیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە چاکسازی پێشنیارکراوی لوبنان سەبارەت بەم پلانە لەخۆ گرتبوو.

یەکشەممە 2 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:31

سەید حەسەن نەسروڵڵا: هەفتەی چارەنووسساز سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لە پێشە / ئێران لە جاران بەهێزترە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی عەلامە سەید محەمەد عەلی ئەمین، زانای شیعەی کۆچکردووی لوبنان، لە قسەکانیدا سەبارەت بە هەفتە چارەنووسسازەکە سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو قسەی کرد.

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 2022 - 12:04

عەون: حزبوڵڵا هاوبەشی ئێمەیە و پشتیوانی لێ دەکەین/”ئیسرائیل” زۆربەی مەرجەکانی ئێمەی قبوڵ کردووە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرۆککۆماری لوبنان لە وتارێکدا کە جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە حزبوڵڵا دەکات، وتی: هەنگاوەکانی خۆڕاگری لوبنان [حزبوڵڵا]، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەبارەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانەوە بەرەو پێش برد.

پەسەندترین