تاڵیبانی پاکستان - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 1 ئازار 2023 - 12:56

دۆسیەی قورسی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بۆ پەروێز موشەڕەف

عومەر میدیا، قۆڵی میدیایی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی حەوت خولەکیدا، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پەروێز موشەڕەف، سەرۆکی پێشووی پاکستان لە سەردەمی حوکمڕانیەکەیدا دەکات و بە هۆکاری سەرەکی شەڕی بێکۆتایی پاکستان و کوشتنی هۆزە جیاوازەکان ناو دەبات.

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 22:52

هێرشی چەکداری تەحریکی تاڵیبان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی پاکستان + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باشووری شاری کەراچی، ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس و تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 10:10

ئینفۆگرافیک: هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان

دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ١١ هێرشی ئاسمانی نەناسراو لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دراوە، کە پێدەچێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای پاکستانەوە یان درۆنە ئەمریکییەکانەوە کە لە پاکستان و تاجیکستان جێگیرکراون، ئەنجام درابێت.

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 19:13

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان نزیکەی ١٨٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، ژمارەی قوربانییانی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ دووشەممە، لەناو مزگەوتێکی شاری پیشاوەر ناوەندی ویلایەتی خەیبەرپاختنخوا لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە روویدا، بۆ ٢٨ کوژراو و ١٥٠ بریندار بەرزبووەتەوە.

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 19:55

هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای پاکستان بۆ سەر تەحریکی تاڵیبان لە پاکستان و ئەفغانستان + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی پاکستان پێگەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستانیان لە پارێزگای نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و شارۆچکەی وانا لە وەزیرستانی باشوور بۆردومان کرد.

دووشەممە 2 كانونی دووه‌م 2023 - 12:22

ئینفوگرافیکی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە یەک ساڵ شەڕ لەگەڵ حکومەتی پاکستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان ئینفوگرافیکێکیان بڵاوکردەوە کە ئەنجامی زیاتر لە ٣٦٠ هێرشی تیرۆریستی دژی هێزەکانی حکومەتی پاکستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نیشان دەدات.

یەکشەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 00:13

سوپای پاکستان کۆتایی بە بارمتەگرتن لە شاری بەنوو هێنا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای پاکستان دوای سێ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، سەرکەوتوو بوو لە ئازادکردنی بارمتەکان و کێوماڵکردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری حکومەتی پاکستان لە شاری بەنوو لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی تەحریکی تاڵیبان.

پەسەندترین