تالیبان - Page 2 of 20 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هەینی 6 کانوونی دووەم 2023 - 10:34

ئۆپەراسیۆنی تاڵیبان دژی حەشارگەی داعش لە کابول و نیمرۆز

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی بەشی هەواڵگری تاڵیبان بۆ سەر یەکێک لە حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ١٤ ئەندامی داعش کوژران و بریندار بوون.

شەممە 17 کانوونی یەکەم 2022 - 13:21

شەشەمین پێکدادانی سنووری تاڵیبان و سوپای پاکستان ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی پێکدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری سوپای پاکستان لە نزیک دەروازەی سپین بۆڵدەک-چەمەن، هاووڵاتییەکی مەدەنی پاکستانی کوژرا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.

دووشەممە 12 کانوونی یەکەم 2022 - 20:27

هێرشی چەکداری بۆ سەر هۆتێلی چینییەکان لە کابوڵ + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هۆتێل لۆنگان شوێنی مانەوەی دیپلۆماتکاران و بازرگانانی چینی لە ناوچەی شەهرنۆی شاری کابوڵ، زیاتر لە ٢١ قوربانی لێکەوتەوە.

دووشەممە 12 کانوونی یەکەم 2022 - 13:03

٤٧ کوژراو و بریندار لە ململانێی سنووری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی پێکدادانی چەکداری نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سپین بۆڵدەک، لانیکەم ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە ٣٧ کەسیش برینداربوون.

یەکشەممە 11 کانوونی یەکەم 2022 - 11:58

تاڵیبان بکەرانی تیرۆرکردنی ڕەحیموڵڵا حەقانی دەستگیرکرد؛ کام داعشی دزەی کردبوو ناو تاڵیبان؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تاڵیبان رایگەیاند کە پێنج لە تاوانبارانی تیرۆرکردنی شێخ ڕەحیموڵڵا حەقانی، ئایدۆلۆژیستێکی دیاری تاڵیبان لەلایەن هەواڵگری ئەم گرووپەوە دەستگیر کراون.

پێنجشەممە 8 کانوونی یەکەم 2022 - 12:17

وەزیری بەرگری تاڵیبان سەردانی ئیماراتی کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەلا محمد یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری تاڵیبان لە سەردانێکی فەرمی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبووەوە.

پێنجشەممە 17 تشرینی دووەم 2022 - 23:46

چوارەمین کۆبوونەوەی مۆسکۆ بۆ ئەفغانستان بەبێ ئامادەبوونی تاڵیبان بەڕێوەچوو!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری “شێوازی مۆسکۆ” سەبارەت بە ئەفغانستان بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ١٤ وڵاتی ئاسیا و بەبێ ئامادەبوونی تاڵیبان لە پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

سێشەممە 15 تشرینی دووەم 2022 - 11:13

یادداشت: کامیان بۆ تاڵیبان گرنگترە؟ ئەمریکا یان دراوسێکان؟!

وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکیان دا ڕایانگەیاندووە کە تاڵیبان ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەو وڵاتانە جێبەجێ نەکردووە. ڕەنگە گرنگترین پرسیار ئەوە بێت کە ئایا تاڵیبان بەڵێنی بە هیچ لایەنێکی تر، جگە لە ئەمریکا داوە؟

شەممە 12 تشرینی دووەم 2022 - 15:48

چینییەکان دەستیان کرد بە تاڵانکردنی کانەکانی زێڕی ئەفغانستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندازیارانی چینی بە هاوکاری سەرکردە و فەرماندە خۆجێیەکانی تاڵیبان دەستیان بە کارکردن لە کانەکانی زێڕی پارێزگای تەخار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە.

پەسەندترین