هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر ماڵی بەڕێوەبەری هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو ٤ی ئایار ڕۆکێتێکی کاتیوشا لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئاراستەی ماڵی ئەحمەد ئەبو ڕەغیف بەڕێوەبەری هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ناوچەی ئەلکەرەدای بەغدا کرا. ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بەشێک لە ماڵی ئەبو ڕەغیف زیانی پێگەیشتووە.