بەریتانیا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 5 ئازار 2023 - 15:05

سوپای بەریتانیا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی چەکی ئێرانی بۆ یەمەن کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی بەریتانیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئاوەکانی کەنداوی عومان دەستیان بەسەر بارێکی چەکی ئێرانیدا گرتووە کە بریتین لە مووشەکی دژە زرێپۆش و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەند.

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 13:43

خەڵکی ئەفغانستان داوای دادگاییکردنی شازادەی بەریتانیایان کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی ئەفغانستان وێڕای ئیدانەکردنی دانپێدانانی شازادە هاری بە کوشتنی ٢٥ هاووڵاتی ئەفغانستان، ڕایانگەیاند، دانپێدانانی شازادە تەنیا بەشێکە لەو تاوانە جەنگییانەی هاوپەیمانانی ناتۆ لە ماوەی شەڕی درێژخایەنی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامیانداوە.

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:40

وەزیرێکی یەمەنی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بازرگانی بە خوێنی خەڵکی یەمەنەوە دەکات

وەزیری مافی مرۆڤ لە حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کێشەی سەرەکین لە دۆسیەی مافی مرۆڤ و ئەم دوو دامەزراوەیە بازرگانی بە خوێنی خەڵکی یەمەنەوە دەکەن.

پێنجشەممە 22 ئه‌یلول 2022 - 20:25

کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بۆ قودسی داگیرکراو

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لێدوانی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو بە پاڵپشتی ئاشکرای ڕژێمی داگیرکەر و هاوکاری ئەم ڕژێمە دژ بە میللەتی فەلەستین زانی.

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 20:30

کەشتی فڕۆکەهەڵگری بەریتانیا لەکار کەوت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کەشتی فڕۆکەهەڵگری بەریتانی HMS Prince of Wales کە ناوی شازادەی وێڵزی تەمەن ٧٣ ساڵ و شازادەی جێنشینی بەریتانیایە، لە یەکەم ڕۆژی ئەرکی تایبەتی خۆیدا لەکار کەوت.

پەسەندترین