ئەفغانستان - Page 4 of 24 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:54

ترسی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە جێگیربوونی تیرۆریستان لە باکووری ئەفغانستان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە میانەی کۆبوونەوەی “هاوکاریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی، ئاسایش و بەڕێوەبردنی سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” نیگەرانییان لە جێگیربوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری ئەفغانستان و هەڕەشەکانیان دەربڕی.

چوارشەممە 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:42

ئەحمەد مەسعود تاڵیبانی لە باکووری بەدەخشان سەرسام کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شاری شێکەی لە باکووری پارێزگای بەدەخشان، یازدە چەکداری تاڵیبان لەوانە قایمقامی شێکەی بەدیل گیران.

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 23:25

تاڵیبان تیرۆریستانی ئاسیای ناوەڕاستی لە باکووری ئەفغانستان جێگیر دەکات!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، تاڵیبان ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندەی باڵای گرووپە تیرۆریستییەکانی لە باکووری ئەفغانستان و سنوورەکانی تاجیکستان جێگیر کردووە.

پێنجشەممە 15 ئه‌یلول 2022 - 13:58

ژەنەڕاڵ مەلیک خان یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەحمەد مەسعود لە شەڕی تاڵیباندا کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە درێژەی ململانێکانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود لە دەرێ عەبدوڵڵای خیل، لە شاری دەرێ سەر بە پارێزگای پەنجشیر، “حاجی مەلیک خان”، یەکێک لە هەڤاڵانی ئەحمەد شا مەسعود و دیارترین فەرماندە مەیدانییەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود، لە شەڕەکانی پەنجشیر کوژرا.

پێنجشەممە 15 ئه‌یلول 2022 - 13:21

پاکستان: پێویستە تاڵیبان سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد ڕادەست بکاتەوە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە تاڵیبانی ئەفغانستان کردووە، سەرکردەی گروپی تیرۆریستی جەیشی محەممەد دەستگیر بکەن و ڕادەستی پاکستان بکەنەوە.

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 09:11

هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵ ٢٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

پەسەندترین