ئایەتوڵڵا خامنەیی - Page 2 of 4 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:17

ئاژاوەگێڕییەکان کاردانەوەی دوژمنانە لە بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکانی گەلی ئێران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەشداری ملیۆنیی گەنجانیان لە ڕێپێوانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و سەرکەوتنەکانی دیکەی ئەوان بە نموونەیەک لە بڕوا بە خودا و ئائین و وەک هەنگاوێکی گەورەی گەلی ئێران پێناسە کرد و وتیان: گۆڕەپانەکە لە دەستی گەلی ئێراندا بوو و دوژمن ناچار بە کاردانەوەی هەڵە بۆ ئاژاوەگێڕی کرا.

دووشەممە 3 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 15:46

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڵوێستی لەسەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران راگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی هاوبەشی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەری هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و رووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران راگەیاند.

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 18:01

ئایەتوڵڵا خامنەیی: سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بنەمای دروستکردنی شەڕ لەنێوان شیعە و سوننە و هەروەها شیعە و شیعە و سوننە و سوننەیە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆڕی جیهانی ئالوبەیت (ع) و بەشداربووان لە حەوتەمین کۆنگرەی پەیوەندیدار، گەورەیی و خۆشەویستی ئالوبەیتی لە جیهانی ئیسلامدا بە ناوازە ناوبرد.

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 22:22

دوایین پێشهاتەکانی عێراق؛ لە بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا حائێریەوە تا کشانەوەی سەدر لە سیاسەت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا، گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق شاهیدی چەندین ڕووداو و بڕیاری گرنگ بووە، وەک کشانەوەی ئایەتوڵڵا حائێری لە ئەرکی مەرجەعیەتی ئایینی شیعەکان و کشانەوەی سەدر لە سیاسەت، کە ئەگەری زۆرە ئەم وڵاتەی ڕووبەڕووی کێشەی نوێی سیاسی-ئەمنی له‌ داهاتوودا بکات.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 20:16

ئایەتوڵڵا خامنەیی وەڵامی نامەی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دایەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتیان کە ئێوە ئەوەتان سەلماند هەر بەشێک لە خۆڕاگری بە تەنیایی دەتوانێت شکست بە دوژمن بێنێت.

دووشەممە 8 ئاب 2022 - 13:53

کاردانەوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە هێرشەکانی سەر غەززە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە تویتەری عەرەبی khamenei.ir کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ئەم دواییەی رژێمی داگیرکەر و منداڵکوژی زایۆنیستی لە غەززە نیشان دا.

سێشەممە 19 ته‌مموز 2022 - 15:53

ئایەتوڵڵا خامنەیی: هێرش بۆ سەر سووریا لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری، جەختیان لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و بەتایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە، و رژێمی زایۆنیستی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی زانی و جەختیان لەوەش کردەوە کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر ناتوانن ڕێگری لە خەباتی بەربڵاوی فەڵەستینییەکان بکەن، و سەبارەت بە پرسی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا زۆر گرنگە و هەر هێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بە دڵنیاییەوە زیان بە تورکیا و سووریا و تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت، و لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت.

شەممە 9 ته‌مموز 2022 - 00:47

یەکڕیزی موسڵمانان بنەمایەکی سەرەکی حەجە / ڕۆژئاوای ستەمکار لە سەرتاسەری جیهان لاواز بووە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بەرامبەر بە ئۆممەی ئیسلامی و حاجییەکانی ماڵی خودا، جەختیان کردەوە کە ڕۆژئاوای ستەمکار لە ناوچەی هەستیاری ئێمە و بەم دواییانەش لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر بووە، ئەڵبەت لە پیلانگێڕیی دوژمن نابێت تەنانەت بۆ یەک سات چاوپۆشی بکرێت و دەبێت بە هەوڵ و ووشیاری، هیوا و بڕوابەخۆبوون کە گەورەترین سەرمایەی بونیادنانی داهاتووە، زیاتر بکەین.

شەممە 11 حوزه‌یران 2022 - 21:44

ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەزموونی ئێران و ڤەنزولیا ئەوەی سەلماند کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگرییە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە خۆڕاگریی دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزولیا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختیان کردەوە کە ئەزموونی سەرکەوتووی هەر دوو وڵات ئەوەی سەلماندووە کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە خۆڕاگرییە.

پەسەندترین