ڤلادیمێر پوتین - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:45

مەحمود عەباس لە دیدارێکدا لەگەڵ پوتین: ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبەڕێوەبەری فه‌له‌ستین له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە “ئێمە متمانه‌مان به‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، به‌ڵکو متمانه‌مان به‌ ئێوه‌ و هه‌ڵوێسته‌کانتان هه‌یه‌”.

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 21:48

گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

سوپای ڕووسیا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، تێرنۆپیل، لڤیڤ، دنیپەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا کرد. میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی موشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا مووشەکی Kh-101 دەبینرێت. […]

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:30

پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».

پەسەندترین