پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 22 ئازار 2023 - 10:30

سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکى ئیسرائیل ئەنجامدا

سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد، لە بەرامبەریشدا سەرکۆماری تورکیا پیرۆزبایی جەژنی پێساحی جولەکەکانی لە هێرزۆگ کرد کە لە مانگی نیساندا دەگێڕدرێت.

شەممە 28 كانونی دووه‌م 2023 - 12:11

جیهادی ئیسلامی: هەڵوێستی تورکیا و ئیمارات سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قودس خیانەتێکە لە فەڵەستین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ئەلیوم ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانی تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیستیشهادی قودس خیانەتێکە لە گەلی فەلەستین.

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:26

ئەردۆغان نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چوار ساڵ لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە وەرگرت.

شەممە 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:48

بۆچی پێویستە ئیسرائیل پشتگیری لە دروستکردنی ڕێڕەوی ناوەڕاست (تورکیا-چین) بکات؟

سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی ئیسرائیل پێیان وایە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمە پشتیوانی لە دروستکردنی کۆریدۆری ناوەڕاست بکەن، چونکە فراوانکردنی ئەم کۆریدۆرە جگە لە ئەوروپا و وڵاتانی تورک زمان یارمەتی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش دەدات. جگە لە قازانجی ئابووری، یارمەتیدان بۆ دروستکردنی ئەم کۆریدۆرە زۆر کاریگەر دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی هاوبەشیان کە ئێرانە.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 23:39

سەرچاوەیەکی زایۆنی: ئەردۆغان سەردانی تەلئەبیب دەکات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە کاتێکدا خوێنی شەهیدانی فەلەستین بە هۆی دەستدرێژییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە هێشتا وشک نەبووەتەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی سەر بە زانکۆی تەلئەبیب، لە سەردانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە درێژەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ ئەم ڕژێمە هەواڵی دایەوە.

چوارشەممە 17 ئاب 2022 - 21:39

نوێبوونەوەی دۆستایەتی ئەنقەرە و تەلئەبیب؛ ڕژێمی زایۆنیستی و تورکیا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌ فه‌رمی ئاسایی بوونی ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولایان ڕاگه‌یاند.

پەسەندترین