پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 6 نیسان 2023 - 13:25

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە پاش ٧ ساڵ / هەر دوو وڵات ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی سعوودیە لە پاش ٧ ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ ی نیسان لە شاری پەکین بەڕێوەچوو.

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 23:45

سەرۆککۆماری ئێران بانگهێشتی سعودیە کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پێشوازی لە بانگهێشتی شای سعودیە بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ڕیاز، جەختی لە ئامادەیی ئێران بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان کردەوە.

دووشەممە 13 ئازار 2023 - 16:05

توڕەیی زیاتری ئەمریکا؛ زمانی ئینگلیزی لە بەڵگەنامەکانی ڕێککەوتنی ئێران و سعودیە لابرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمریکا هێشتا زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی ڕۆڵ و کاریگەری چین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز و تاران لە پەکین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی دانوستانەکانی پەکین ڕێککەوتوون لە کاتی دانوستانەکاندا زمانی ئینگلیزی بەکارنەهێنن و نامە و بەڵگەنامەکانیش بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و چینی بوون.

پێنجشەممە 22 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 08:55

لیوا قائانی: سعوودیە هێندە بچووکە کە شیاوی دوژمنایەتی نییە / چارەنووسی ئەمریکا شکستی زیاترە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە سعوودیە بوکەڵەی دەستی ئەمریکایە و بایەخی ئەوەشی نییە وەک دوژمن دابنرێت و وتی: ئەگەر دەمانەوێت لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ئەمریکای تاوانباردا ڕابوەستین، دەبێت خۆڕاگری بکەین.

سێشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:31

یادداشت: پرۆژەی هاوبەشی سعودیە، ئیمارات و ئەمریکا بە ناوی “لەناوبردنی ئێران لە ناوخۆەوە”

ڕۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی ژمارەیەک بەڵگەنامەی پلانی نهێنی سعودیە و ئیمارات بۆ لاوازکردنی ئێران و ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم بەڵگەنامانە، ژووری بیرکردنەوەی سعودیە – ئیمارات ٥ ساڵ لەمەوبەر، دوای لەسێدارەدانی شێخ باقر ئەلنمر پێکهێنرا و یەکێک لە بەرنامەکانی، دامەزراندنی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی بە زمانی فارسی بۆ هاندانی گەنجان بوو. کاتێک […]

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:09

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ڕژێمی سعوودیە ئاگادار بێت و میدیاکانی کۆنتڕۆڵ بکات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێڕی میدیایی ڕژێمی سعوودیە، هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە و وتی: ئاگاتان لە هەڵسووکەوتی خۆتان بێت و میدیاکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە پێچەوانەی ئەمەش دووکەڵەکەی بە چاوی ئێوەدا دەڕوات. ئێمە دوایین ئاگادارکردنەوەمان داوەتە ئێوە.

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 11:21

ئێران پاڵپشتی خۆیی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە تاران و ڕیاز ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە تاران و ڕیاز، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و میسری لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ناو برد.

پەسەندترین