هەڵبژاردنی عێراق - Page 2 of 4 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێ شه‌ممه‌ 12 نیسان 22 - 22:10

کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و پارتی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند کە شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی هەولێریان کردووە و لەگەڵ هەر یەکە لە بەرپرسانی هەرێم و پارتی کۆبوونەوە.

دوو شه‌ممه‌ 11 نیسان 22 - 19:28

ئایا ئیسرائیل بەدوای نیشتەجێکردنی فەڵەستینیەکانە لە عێراق؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پڕۆژەیەکی نوێی نێودەوڵەتی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گەرەنتیکردنی کۆنتڕۆڵکردنی عێراق هەواڵی دایەوە کە بەو پێیە ٥٠٠ هەزار جوولەکە ڕەگەزنامەی عێراقیان پێدەبەخشرێت و فەڵەستینیەکان لە پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ دەکرێن!

دوو شه‌ممه‌ 28 ئازار 22 - 13:38

پڕوپاگەندەی میدیاکانی سعوودیە بە درۆ خرایەوە / ئێران پاڵپشتی لە ئیرادەی گەلی عێراق دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئێران ڕایگەیاند کە تاران بەردەوام ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە هیچ دەستێوەردانێکی لە پرۆسەی سیاسی عێراق نییە و تەنیا پاڵپشتی لە ئیرادەی گەلی عێراق لە دیاریکردنی پێکهاتەی پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە دەکات.

یه‌ك شه‌ممه‌ 6 شوبات 22 - 13:04

عامری: یان پێکەوە بەشداری حکومەتی داهاتوو دەکەین، یان بایکۆتی دەکەین

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بە ئەگەری ڕێککەوتن لە خولەکانی کۆتایی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ حکومەتی داهاتوو کرد و وتی: ئێمە لە چوارچێوەی هەماهەنگی یان پێکەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەکەین یان هەمووان پێکەوە بایکۆتی دەکەین.

هه‌ینی 28 كانونی دووه‌م 22 - 14:29

کاردانەوەی مالیکی بە لێدوانەکەی موقتەدا سەدر

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکەی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر دەربڕی.

پێنج شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 22 - 13:05

نێوەندگیریی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی؟

سەبەق پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە لە نێوەندگیریی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵی دایەوە.

سێ شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 22 - 13:19

کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی ئەلسەباح، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کراوە و بژاردەکانی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سێ کەس لەخۆدەگرێت.

یه‌ك شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 22 - 14:05

لە دوایین کۆبوونەوەی سەدر و عامری چی گوزەرا؟

چەند سەرچاوەیەکی سیاسی وردەکاری کۆبوونەوەکەی هادی عامری و موقتەدا سەدریان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر پێداگری لەوە دەکات کە لە گەڵ نوری مالیکی نابێتە هاوپەیمان.

پەسەندترین