هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 27 ئازار 2023 - 12:13

بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکی لە سوریا کردە ئامانج (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٣ی ئەم مانگە گروپی خۆڕاگری لیوای غالبون، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکای بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە بنکەی خراب الجیر لە سوریا کردە ئامانج، کە بە گوتەی ئەمریکا، بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا؛ بەڵام هەواڵی سەرچاوەکانی نزیک لە بەرەی خۆڕاگری جیاوازە!

یەکشەممە 26 ئازار 2023 - 14:14

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا لەلایەن گروپێکی عێراقی!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی تازە دامەزراوەی “لیوای غالبون” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا ڕاگەیاند.

شەممە 25 ئازار 2023 - 12:07

هێرشی گروپەکانی خۆڕاگری بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکان لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر سێ بنکەی سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هه‌ینی 24 ئازار 2023 - 13:00

لە هێرشێکدا ئەمریکییەک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندار بوون

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆ سەر دامەزراوەیەکی سەر بە ئەمریکا لە حەسەکە، بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و پێنج سەربازیش برینداربوون.

سێشەممە 14 ئازار 2023 - 16:41

سەفەری فەرماندەی بارەگای سێنتکۆم بۆ سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە میانەی گەشتێکی بۆ پارێزگای حەسەکە ی سوریا، سەردانی چەندین ناوەند و زیندانی کرد کە تیرۆریستانی داعشی تێدا ڕاگیراون.

شەممە 18 شوبات 2023 - 17:46

کوژرانی فەرماندەی مەیدانی داعش لە باکووری سووریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

پەسەندترین