قەیرانی ئابووری لوبنان - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 8 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 21:11

دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆساد لە لوبنان

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان دەستگیرکردنی ١٨٥ سیخوڕی مۆسادیان لە لوبنان لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:09

یادداشت: هۆکاری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و گەیشتنی بۆ ناو خاکی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراو (پێدەچێت ئیسرائیلی بێت) کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دەرکەوت کە ئەم کاروانە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگری گازوایلی کڕدراوی لوبنانییەکان و بەرەو بەیروت بەڕێوە بووە. بەڵام بۆچی ئەم کاروانە کرایە ئامانج؟

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 12:42

دەقی کۆتایی ڕێکەوتنی دیاریکردنی سنوورەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیلیاس بوسعەب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، دەقی کۆتایی رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەلایەن میشێل عەونەوە واژۆ کراوە.

چوارشەممە 12 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:59

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا: ئیسرائیلییەکان لە لوبنانییەکان زیاتر لە شەڕ دەترسن!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆنفرانسی ئەم بزووتنەوەیەدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەد (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (د.خ) و هەفتەی یەکڕیزی لە باشووری بەیروت بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

چوارشەممە 21 ئه‌یلول 2022 - 21:14

کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان بەڕێدەکەون

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوە لوبنانییەکان بە گێڕانەوە لە باڵیۆزخانەی ئێران لەم وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبن بەرەو لوبنان بەڕێبکەون.

پێنجشەممە 28 ته‌مموز 2022 - 14:07

هاشم سەفییەدین: حزبوڵڵا بژاردەی زۆری بۆ رزگارکردنی لوبنان لە قەیران هەیە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ رزگارکردنی گەلی لوبنان لە قەیران و هاوردەکردنی سووتەمەنی ئێران یەکێکە لەوان.

یەکشەممە 8 ئایار 2022 - 17:44

تورکیا و ئیسرائیل ئەلتەرناتیڤی نوێی وزەی ئەوروپا

هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا لە ئەنجامی هێرشی سەربازی فیدراسیۆنی ڕووسیا کاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان کردووە. گرنگترین ڕووداو لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز، سنوردارکردن و مەرجەکانی نوێی ڕووسیایە بۆ دابینکردنی وزەی یەکێتی ئەوروپا. ئەمەش وای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە بۆ دابینکردنی ئەو وزەیە بیر لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕووسیا بکات. لە هەمان کاتدا […]

پەسەندترین