فەلەستین - Page 31 of 37 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 16:16

نامەی لیوا قائانی بۆ فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس: قۆناغێکی نوێی شەڕی دژ بە دوژمن دەستیپێکردووە + نامە

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکەیدا بۆ فەرماندەی گروپی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، ئەوی وەک شەهیدی زیندوو ناو بردووە.

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 12:53

فەرماندەیەکی سەرایا ئەلقودس بەم شێوەیە باسی ئێران دەکات!

“رامز الحلبی” فەرماندەیەکی پێشووی لێواکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵێکی ئاسمانی، باس لە چۆنیەتی هاوکارییەکانی ئێران لە خەڵک و موجاهیدینی فەلەستینی کردەوە.

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 18:39

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە – ١٩ی ٥ی ٢٠٢١

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە کە لەو ژمارەیە نزیکەی ١٨٠٠ ڕۆکێت بە سەرکەوتوویی بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل ئامانجەکانیان پێکاون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 01:39

ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشێکی ڕۆکێتیی بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لێواکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشە ڕۆکێتەکەی ئەو هێزانەی بۆ سەر مفتاحیم لە ناوچەی ئەشکوول بڵاو کردەوە کە سوود لە ڕۆکێتی جۆری Q20 وەرگیراوە. بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو زایۆنی کوژران و زیاتر لە ١٠ زایۆنی دیکەش برینداربوون.

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 00:09

نامەیەکی نوێی ئیسماعیل هەنیە بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شرۆڤەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەراح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کردووە.

پەسەندترین