ڕووداوەکانی فەڵەستین، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، حەماس داگیرکەرانی ئیسرائیلی ناچار بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکات.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، حەماس داگیرکەرانی ئیسرائیلی ناچار بە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکات.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنجومەنی زیندانییە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند کە هیشام ئەبو هواش دیلکراوی فەڵەستینی دوای ١٤١ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس ووتارێکی پێشکەش کرد.
هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سلێمانی، پێشانگای نێودەوڵەتی هونەری خۆڕاگری لە کەرتی غەزە کرایەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بنکەیەکی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە کەرتی غەزەیان بۆردومان کرد.
لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی دیلە فەڵەستینیەکە، کەتیبەکانی ئەلقەسام، سەرایا ئەلقودس، کەتیبەکانی شەهیدانی ئەلئەقسا و کەتیبەکانی شەهید ئەبو عەلی مستەفا لە کەرتی غەزە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە رێگای میسرەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان سەبارەت بارودۆخی زیندانی فەڵەستینی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ناردەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستپێکردنی ڕاهێنانی “الرکن الشدید٢”ی لە غەزە ڕاگەیاند.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس چەند دیمەنێکی ڕاهێنانی سەربازی “قەڵغانی قودس”ی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی چوارشەممەەوە دەستی پێ کردووە.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی ئەو هێزانە بە ناوی “قەڵغانی قودس” لە بەیانی چوارشەممە هەواڵی دایەوە.