شەڕی ئۆکرانیا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێ شه‌ممه‌ 4 نیسان 2023 - 10:24

ڕووسیا زیاتر لە نیوەی شاری باخموت کۆنتڕۆڵ کرد! (نەخشەی مەیدانی)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری باخموت، بینای شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی باخموت لە ناوەندی ئەم شارە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا.

سێ شه‌ممه‌ 28 ئازار 2023 - 14:41

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا؛ کارگەیەکی ٤ هەزار مەتری بە ئاگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ سووتا! (ڤیدیۆ)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ و دنیپرۆپترۆڤسک.

یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئازار 2023 - 09:55

پۆڵەندا و سلۆڤاکیا فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەوروپی بۆ ئۆکرانیا، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و سلۆڤاکیا رەزامەندی خۆیان بۆ ناردنی لانیکەم ١٢ فڕۆکەی جەنگی میگ-٢٩ بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

چوار شه‌ممه‌ 15 ئازار 2023 - 10:39

رووسیا: “فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەزاندووە”

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆری MQ-9ی کایەی دۆخی کاتی لە دەریای رەش بەزاندووە کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئۆکراینا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەکان دروست کراوە و تەواوی بەکارهێنەرانی کایە ئاسمانییەکانی لێ ئاگادار کراونەتەوە.

پێنج شه‌ممه‌ 9 ئازار 2023 - 15:35

هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا

سوپای ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئازار بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ و مووشەکی خا-٢٢ و کالیبر و مووشەکەکانی تری کروز ڕووسی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر پێگەکان و ژێرخانەکانی ئۆکرانیا.

چوار شه‌ممه‌ 8 ئازار 2023 - 15:30

وانەکانی فەرماندەیەکی ناتۆ لە شەڕی ئۆکرانیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ژەنەڕاڵ کریستوفر کاولی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، پێکهاتە کاریگەرەکان و وانەکانی ئەم شەڕەی ڕوونکردەوە.

دوو شه‌ممه‌ 27 شوبات 2023 - 22:06

پێشڕەوی ڕووسیا لە دۆنێتسک؛ گەمارۆی باخموت توندتر بوو! (نەخشەی مەیدان)

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی توانیان لە باکووری شاری باخموت لە پارێزگای دۆنێتسک پێشڕەوی بکەن و هەنگاوێکی دیکەش لە گرتنەوەی تەواوەتی ئەم شارە نزیک ببنەوە.

پەسەندترین