سوەیدا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 20 كانونی دووه‌م 2023 - 20:46

یادداشت: حکومەتی خۆسەر لە باشووری سوریا

شەڕی ئۆکرانیا و کەمبوونەوەی ڕۆڵی ڕووسیا لە باشووری سووریا وایکرد وڵاتانی هاوسنوور و هەروەها زلهێزەکانی ناوچەکە بیر لە باشووری سوریا بکەنەوە. ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای سوەیدا و زانیاری و بەڵگەکانی بەدەست هاتوو، ئاماژە بە تاکتیکی نوێی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی خۆسەر لە پارێزگای سوەیدا دەکات.

دوو شه‌ممه‌ 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:57

یادداشت: تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی باشووری سوریا

بە چاوخشاندنێکی خێرا بە ڕووداوەکانی باشووری سوریا و بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیدا، دەردەکەوێت کە دەزگا هەواڵگریەكان بۆ دروستکردنی پشێوی و ململانێی چەکداری لەو ناوچانە پلانیان داناوە.

چوار شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:52

یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا

ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟

دوو شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:25

گرژی ئەمنی لە شاری سوەیدا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ململانێی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری سوەیدا، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

پێنج شه‌ممه‌ 28 ته‌مموز 2022 - 22:23

یادداشت: تاوتوێکردنی هۆكارەكانی زیادبوونی نائارامی لە پارێزگای سوەیدا

باشووری سووریا و بەتایبەت پارێزگای سوەیدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نائارامی و جموجۆڵی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، کە ڕەنگە لە داهاتوودا کێشەی گەورە بۆ حکومەتی سووریا دروست بکات ئەگەر هیچ ڕێوشوێنێک نەگیرێتەبەر.

پێنج شه‌ممه‌ 28 ته‌مموز 2022 - 10:11

گرژی لە سوەیدا؛ بارەگایەکی ئەمنی لەلایەن چەکدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی چەکدارەی ناسراو بە “رجال الکرامه” وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی خەڵکی مەدەنی لە باکووری شاری سوەیدا لە لایەن هێزەکانی “حرکه قوات الفجر”ـەوە، پێگەکانی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە شاری عەتیل کۆنتڕۆڵ کرد.

پێنج شه‌ممه‌ 24 شوبات 2022 - 09:39

یادداشت: ناڕەزایەتی لە باشور، شەڕ لە باکور! (تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سوریا)

خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سوەیدا، ڕووداوەکانی زیندانی حەسەکە و زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە دێرەزور و حومس ئاماژە بە هۆشدارییەکی ئەمنییە بۆ بەرەی خۆڕاگری.

پەسەندترین