رژێمی زایۆنیستی - Page 4 of 55 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 14 ئازار 2023 - 16:12

نەتانیاهۆ لەلایەن ٢٥٥ بازرگان و وەبەرهێنەری جوولەکە ئەمریکییەوە هەڕەشەی لێکرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ٢٥٥ بازرگانى جولەکەى ئەمریکا کە بەدرێژایی ساڵان ملیۆنان دۆلاریان لە ڕژێمى زایۆنیدا وەبەرهێناوە، نامەیەکیان بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئەم ڕژێمە نارد و هۆشداریان دا کە ئەگەر «شۆڕش»ێک بۆ گۆڕانکاری لە یاسای ئەم ڕژێمە ڕووبدات، ئەوا وەبەرهێنانەکەیان ڕادەگرن.

دووشەممە 13 ئازار 2023 - 16:02

سەرۆکی پێشووتری مۆساد: ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران نییە

سەرۆکی پێشووتری دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە خۆپێشاندان و ناکۆکییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وتی کە ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران نییە، لە بەر ئەوەی کە خۆی هۆکاری لەناوچوونیەتی.

شەممە 11 ئازار 2023 - 15:57

نیویۆرک تایمز: ڕێککەوتنی نێوان سعودیە و ئێران ئیسرائیلی تووشی شوک کرد

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، ڕژێمی زایۆنیستی لە مێژە هیوای ئەوە بوو ئێران گۆشەگیر بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان باشتر بکات. بەڵام دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران ئەم ئامانجەی ئاڵۆزتر کردووە؛ بابەتێک کە بۆ نەتانیاهۆ بە زیانبەخش دادەنرێت.

پێنجشەممە 9 ئازار 2023 - 15:41

شەهید بوونی سێ ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە جنین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی جبع لە باشووری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین، سێ ئەندامی هێزەکانی سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، شەهید بوون.

چوارشەممە 8 ئازار 2023 - 15:33

هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر جنین و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خۆڕاگری

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین و شەهید و برینداربوونی دەیان فەلەستینی ڕایگەیاند کە بەم زووانە تۆڵەی ئەم تاوانە دەکەینەوە.

دووشەممە 6 ئازار 2023 - 15:18

٣٧ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەشداری مەشقەکان ناکەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتەکانی کابینەی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، ٣٧ فڕۆکەوان لە ٤٠ فڕۆکەوانی هێزەکانی یەدەگی ئەم رژێمە رایانگەیاند کە بەشداری مەشقەکانی رۆژی چوارشەممەدا ناکەن.

پەسەندترین