بە چەک هێرش کرایە سەر دوو سەربازی ئیسرائیلی + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەوی رابردوو بە تەقەی فەلەستینیەک لە باشوری نابلوس، دوو سەربازی زایۆنستی بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەوی رابردوو بە تەقەی فەلەستینیەک لە باشوری نابلوس، دوو سەربازی زایۆنستی بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام ڤیدیۆی ساتی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای رژێمی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەمڕۆ لە باکوری غەزە بە مووشەکی کۆرنێت کرابوویە ئامانج.
بەیاننامەی وتەبێژی سەرایا ئەلقودس، لەسەر شەهیدانی بەرخۆدان و هێرشە موشەکییەکان بۆ قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان: ئەبو حەمزە ستایشی فەرماندە شەهیدەکانی سەرایا قودسی کرد کە لە هێرشەکانی زایۆنیستدا شەهید بوون و گوتی سەرەڕای لەدەستدانی فەرماندە موشەکیەکان، ئێوە بینیتان کە ئێمە بە بەهێزی مووشەکمان ئاڕاستەی ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو کرد و بەیانی ئەمڕۆ (١٢-٥-٢٠٢١) ١٠٠ موشەکمان بەرەو تەلئەبیب هاوێشت.ئێمە […]
کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆیەک لە هێرشە مووشەکییەکی ڕۆژی رابردووی ئەو هێزانە بۆ سەر شارەکانی؛ عەسقەلان، ئەشدۆد، تەلئەبیب لە فەلەستین ـی داگیرکراو،بڵاو کردەوە.
کەتیبەکانی قەسام ئۆتۆمبێلێکی دیکەی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکوری غەزە بە موشەکی کۆرنێت کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون.
هاوێشتنی ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە لەو دوورییە زۆر کارێکی ئەستەم و ئاڵۆزە.
وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕاگەیاند، کە لە هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەدا، ٣ قوتابی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە.
شەڕی “شمشێری قودس” بۆ پشتیوانی خەڵکی ئێمە لە قودسی پیرۆز
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرایا ئەلقودس “باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین” ئێوارەی ئەمڕۆ بە موشەکی کۆرنێت، ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی سەر بە سوپای ڕژێمی زایۆنستی لە ڕۆژهەڵاتی غەزەی کردە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆڵەتی هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی بە رژێمی ئیسرائیل بۆ کشانەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و ئازادکردنی دەستگیرکراون، سەرایا ئەلقودس (باڵی سەربازی گروپی جیهادی ئیسلامی فەلەستین) لە هاوێشتنی ٣٠ رۆکێت لە کەرتی غەزەوە بەرەو “سديروت” هەواڵی دایەوە.