رژێمی ئیسرائیل - Page 41 of 49 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 18:39

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە – ١٩ی ٥ی ٢٠٢١

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە کە لەو ژمارەیە نزیکەی ١٨٠٠ ڕۆکێت بە سەرکەوتوویی بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل ئامانجەکانیان پێکاون. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

چوارشەممە 19 ئایار 2021 - 01:39

ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشێکی ڕۆکێتیی بڵاو کردەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لێواکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشە ڕۆکێتەکەی ئەو هێزانەی بۆ سەر مفتاحیم لە ناوچەی ئەشکوول بڵاو کردەوە کە سوود لە ڕۆکێتی جۆری Q20 وەرگیراوە. بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو زایۆنی کوژران و زیاتر لە ١٠ زایۆنی دیکەش برینداربوون.

سێشەممە 18 ئایار 2021 - 23:16

سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەربازێکی سوپای سوریا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر قۆنەیتەرە ـی سوریا و لەبەر سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا.

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 01:24

ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٦ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکان زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە، کە نزیکەی ١٤٤٠ لەو ڕۆکێتانە بە تێپەڕبوونیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلدا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکان پێکاون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەزە ئەنجام داوە.

دووشەممە 17 ئایار 2021 - 00:17

ئینفۆگرافیک : ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە – ١٦ی ئایاری ٢٠٢١

لە شەش ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە ٣١٠٠ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراون، ئەمەش ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی توانای ڕۆکێتی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی دەکات.

پەسەندترین