رژێمی ئیسرائیل - Page 39 of 49 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 30 ئایار 2021 - 00:17

ئاهەنگی سەرکەوتن لە شەڕی شمشێری قودس لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستین + وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: باڵە سەربازییەکانی بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی، بە ڕێپێوانی سەربازی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزە و بە بەشداری هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو ناوچانە، دوایین دەستکەوتە سەربازییەکانی خۆیان نمایش کرد و ئاهەنگی سەرکەوتنیان لە شەڕی ١١ ڕۆژەی ئەم دواییەدا، گێڕا.

شەممە 29 ئایار 2021 - 00:05

کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل

زەکەریا حەمایل گەنجێکی ٢٨ ساڵەی فەلەستینی ئێوارەی دوێنێ هەینی لە کاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی فەلەستینیەکان لە شارۆچکەی بیتا ـی باشوری نابلوس، لە دژی دروست کردنی شارۆچکە یەهودیەکانی رژێمی زایۆنیستی، بە تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کوژرا.

هه‌ینی 28 ئایار 2021 - 11:49

یەحیا سنوار: زیاتر له ٥٠٠ کیلۆمەتر تونێلمان لە غەزە هەیە + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەکی، یەحیا سنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کەرتی غەزە، چەندین زانیاری لەسەر شەڕی ئەم دواییە و باردۆخی کەرتی غەزە خستە ڕوو.

پێنجشەممە 27 ئایار 2021 - 13:37

ئینفۆگرافیک : ڕۆکێتەکانی گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی

هەوڵ دراوە لەم ئینفۆگرافیکەدا ڕۆکێتەکانی کەتیبەکانی عیزەددین ئەلقەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس و سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کە لە سەرەکیترین و کاریگەرترین گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە هەژمار دەکرن، ئاماژەی پێ بدرێت.

پەسەندترین