روسیا - Page 9 of 11 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 26 تشرینی دووه‌م 2021 - 11:38

کێبڕکێی لە خولگەی زەویدا؛ شەڕی ساڵانی داهاتوو

١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ڕووسەکان موشەکێکی دژە مانگی دەستکردیان لە دژی کەشتی ئاسمانی سۆڤیەتی پێشوو بە ناوی Tselina-D تاقیکردەوە کە لە ساڵی ١٩٨٢ەوە نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان و بە تەقاندنی، توانای تەقاندنەوەی مانگی دەستکرد لە خولگەی نزمی زەوی و شوێنکەوتنی مووشەکی بالستیک لە مەودای نزیکدا، پیشان دا.ڕوسیا چوارەمین وڵاتە کە چەکێک بەکاردێنێت کە توانای لەناوبردنی کەشتی […]

سێ شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2021 - 23:23

وەڵامی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بە هێرشەکانی چەکدارانی ئیدلب + ڤیدیۆ

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا چەندین هێرشیان لە وەڵامی هێرشەکانی چەکدارانی تەحریرئەلشام دژ بە پێگەکانی سوپای سوریا لە گوندی جوباسی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ئەنجام دا.

شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2021 - 20:04

ناڕەزایەتی دانیشتوانی دێرەزوور بە تێپەڕبوونی کاروانێکی ڕوسیا + ڤیدیۆ

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ژمارەیەک لەدانیشتوانی دێرەزووری سووریا وەک ناڕەزایەتی بە تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی ڕوسیا لە رێگای شارۆچکەی ئەبو خەشەب بۆ ساڵحیە، لە نزیک گۆڕەپانی ئەلمەعمەلی ڕۆژهەڵاتی شارەکە گردبوونەوە.

چوار شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 2021 - 14:23

ئاگربەست لە شاری درعا راگەیەنرایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەکدارانی درعا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، مەرجەکانی سوپای سوریایان قبوڵکرد.

یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئاب 2021 - 17:01

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر باشوری ئیدلب لە سوریا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فرۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ناوچەیان لە باشوری ئیدلبی سوریا کردە ئامانج. لەم هێرشانەدا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ فڕینی درۆنەکانی پشکنینی ڕوسیا بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستیپێکرد، شارۆچکەی ئەلبارە، گوندی کنسفرە و ناوچەی بلیون لە باشوری ئیدلب، بۆردومان کران.

سێ شه‌ممه‌ 24 ئاب 2021 - 23:44

٦٨هەمین دەوریەی هاوبەشی روسیا و تورکیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای تورکیا ٦٨هەمین دەوریەی هاوبەشی سەربازیان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نزیک کۆبانێ ئەنجام دان.

دوو شه‌ممه‌ 2 ئاب 2021 - 11:20

دوایین هەواڵەکان لە میحوەری درعای سوریا؛ ١ی ئابی ٢٠٢١

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان بە نێوەندگیری ڕووسەکان لە درعا، پێکدادانەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە لە ناوچەی درعا تا ڕادەیەکی زۆر هێور بووتەوە.

یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ته‌مموز 2021 - 00:39

سوپای ڕووسیا گەیشتە لیبیا!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دامەزراوەی “دیموکراسی و مافی مرۆڤ” رایگەیاند هێزەکانی سوپای ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی واگنەر لە لیبیا جێگیر کراون.

پەسەندترین