روسیا - Page 2 of 11 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 26 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:30

ڕووسیا داوای کشانەوەی گرووپە کوردییەکان دەکات لە سنووری تورکیا بۆ باشووری ڕێگای M4!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری قامیشلۆ، هێزەکانی ڕووسیا و سووریا داوایان لێکردن کە تا باشووری ڕێگای M4 بکشێنەوە و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا ڕادەستی سوپای سووریا بکەنەوە.

چوارشەممە 23 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:24

میدیای ئازەربایجان؛ ئاشتیپارێزانی ڕووسیا داگیرکەرن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کە پێشێلکردنی ئاگربەستی کۆماری ئازەربایجان لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی ئەرمینیا پشتڕاست دەکاتەوە، کەناڵەکانی ئازەری ئاشتیپارێزانی ڕووسیایان بە داگیرکەر ناوبرد.

شەممە 12 تشرینی دووه‌م 2022 - 19:03

ڕووسیا بە تەواوی لە ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ کشایەوە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ، سوپای ئۆکرانیا توانی ٤٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگاکانی خێرسۆن و میکۆلایڤ کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 17:09

بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محیئەدین کەبیری سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی تاجیکستان لە میانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە پۆڵەندا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاند.

دووشەممە 7 تشرینی دووه‌م 2022 - 15:19

پێشهاتەکانی ئۆکرانیا، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ململانێی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دەوروبەری شارۆچکەی باخموت و لە ناوچەی ئیڤانگراد لە ڕۆژئاوای گوندی ئێپیتنێ بەردەوامە.

سێشەممە 25 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:39

ڕووسیا: ئۆکرانیا خەریکی دروستکردنی بۆمبێکی پیسە!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیرانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدیعای ڕووسیایان ڕەتکردەوە کە وتبووی ئۆکرانیا هەوڵی دروستکردن و بەکارهێنانی بۆمبی پیس دەدات.

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 18:34

هێرشی بەرفراوانی سوپای ڕووسیا بە درۆنی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ بۆ سەر پایتەختی ئۆکرانیا + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند درۆنێکی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی توندی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

یەکشەممە 16 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:45

مەحمود عەباس لە دیدارێکدا لەگەڵ پوتین: ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبەڕێوەبەری فه‌له‌ستین له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە “ئێمە متمانه‌مان به‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، به‌ڵکو متمانه‌مان به‌ ئێوه‌ و هه‌ڵوێسته‌کانتان هه‌یه‌”.

شەممە 15 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 23:19

دوایین دۆخی سەربازی لە میحوەری دۆنباس، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

– ھێزەکانی سوپای ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانی ھێرشەکانیان بۆ گرتنەوەی شاری گرنگی باخموت زیاتر کردووە. شەڕ و پێکدادان لەئێستادا لە دەروازەی ڕۆژهەڵات و باشووری شارەکە بەردەوامە.– لە شارۆچکەی سۆلدار شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.– ئاڵوگۆڕی تەقەی تۆپخانەکان لە هێڵەکانی پێشەوەی ناوچەی دۆنباس بەشێوەیەکی ناوبەناو بەردەوامە.

پەسەندترین