ئەفغانستان - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 09:19

فێڵی ئەمریکا لە ئیمارات سەبارەت بە کۆچبەرانی ئەفغانی / دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ژێر دەستی ئەبوزەبی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەڵێنی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی کۆچبەرە ئەفغانییەکان بۆ ئیمارات بۆ نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی سێیەم، زۆرێک لەو کۆچبەرانە ئێستا ڕووبەڕووی پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە بەڵێنەکەی بوونەتەوە، بەشێوەیەک کە هیومان ڕایتس وۆچ (ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ) ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ کۆچبەری ئەفغانی لە ئیمارات بە ناڕەوایی دەستبەسەر کراون.

هه‌ینی 24 شوبات 2023 - 23:30

ئەمیری ویلایەتی هیندستانی داعش لە شاری کابوڵ کوژرا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەشی هەواڵگری تاڵیبان دژی حەشارگەی ئەندامە بیانییەکانی داعش لە شاری کابوڵ، لانیکەم ١٠ ئەندامی ئەم گرووپە لە نێویاندا ئەمیری ویلایەتی هیندستانی داعش کوژران.

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 10:45

جەختکردنەوەی سیراجەدین حەقانی لەسەر پێویستی چاکسازی لە حکومەتدا؛ ئایا سەرکردایەتی تاڵیبان تەسلیمی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەبێت؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیراجەدین حەقانی، بەرپرسی تۆڕی حەقانی و وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی تاڵیبان بە وەکالەت، لە کۆنفرانسی دەرچوونی زانایانی ئایینی پارێزگای خوست، ڕەخنەی لە دۆخی ئێستای ئەفغانستان گرت و بە پێویستی زانی بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێن.

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 13:18

ئەیمەن زەواهیری دوای شەش مانگ لە مردن: چۆن پشتیوانی فەلەستین بکەین!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی گروپی ئەلقاعیدە، گریمانەکانی سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی کوژرانی بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە بەهێزتر کرد.

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 10:10

ئینفۆگرافیک: هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان

دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ١١ هێرشی ئاسمانی نەناسراو لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دراوە، کە پێدەچێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای پاکستانەوە یان درۆنە ئەمریکییەکانەوە کە لە پاکستان و تاجیکستان جێگیرکراون، ئەنجام درابێت.

دووشەممە 16 كانونی دووه‌م 2023 - 21:08

تاڵیبان: داعش حەوت هەزار کەس لە پاکستانەوە بۆ باکووری ئەفغانستان دەنێرێت!

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فیرقەی ٢٠٣ی مەنسووری تاڵیبان ڕایگەیاند کە گروپی تیرۆریستی داعش سەرقاڵی ڕاهێنانی لانیکەم حەوت هەزار چەکدار لە خاکی پاکستان و ناردیان بۆ باکووری ئەفغانستانە.

پەسەندترین