ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکوری سووریا - Page 2 of 3 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێ شه‌ممه‌ 19 ته‌مموز 22 - 15:53

ئایەتوڵڵا خامنەیی: هێرش بۆ سەر سووریا لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری، جەختیان لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و بەتایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی کردەوە، و رژێمی زایۆنیستی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی زانی و جەختیان لەوەش کردەوە کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر ناتوانن ڕێگری لە خەباتی بەربڵاوی فەڵەستینییەکان بکەن، و سەبارەت بە پرسی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا زۆر گرنگە و هەر هێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بە دڵنیاییەوە زیان بە تورکیا و سووریا و تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت، و لە بەرژەوەندی تیرۆریستان دەبێت.

دوو شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 22 - 19:50

سوپاى سووریا پێگە سنوورییەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێز دەکات + ڤیدیۆ

یەکەکانی سوپای سووریا لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری حەلەب و رەققە لە نزیک سنوورەکانی باکووری ئەو وڵاتە بڵاوەیان پێکراوە، و پێگەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەهێز دەکەن.

دوو شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 22 - 16:54

یادداشت؛ تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سووریا

وەڵامی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ هێرشەكانی چەكدارانی سەر بە توركیا لە باكووری سووریا، دەتوانێت باشترین دەرفەت و بیانوو بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر شارەكانی وەک مەنبەج، تەل رەفعەت و کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە باکوری سووریا بێت. لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا چەندین جار باس لە نزیکبوونەوەی کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی […]

شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 22 - 21:07

یادداشت: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێویستی وەڵامدانەوەی ئێران

هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا بووەتە هۆی داخستنی گرنگترین خاڵی پشتیوانی خۆڕاگری لە سووریا. ئەم پرسەش لەگەڵ پلانەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە باکووری سووریا، پێویستی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی ئیسرائیلی دوو هێندە کردووە.

دوو شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 22 - 22:04

ئامادەیی هێزەکانی هەسەدە بۆ هاوکارکردنی حکومەتی سووریا لە دژی هێرشەکانی تورکیا!

دوابەدوای زیادبوونی مەترسییەکانی ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا لە باکووری سووریا، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا داوای هاوکاری لە دیمەشق کردەوە.

پەسەندترین