ئازەربایجان - Page 2 of 6 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شه‌ممه‌ 8 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 10:58

دەستێوەردانی رۆژئاوا لە دانوستانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٦ی تشرینی یەکەم بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلز میشێل و ئیمانوێل ماکرۆن لە شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک، سەرۆکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا چاویان بەیەکتر کەوت.

چوار شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 08:36

پێداگریی ئێران لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە گفتوگۆی کرد.

سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 13:08

دیداری ئیلهام عەلیێڤ لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پاسەوانی سنووری کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.

دوو شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 22 - 16:41

تاوانێکی جەنگی دیکە لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە + ڤیدیۆ

ڤیدیۆیەکی نوێی لەسەر ئەو سەربازە دەستگیرکراوانەی ئەرمینیا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئازەری گەمارۆ دراون و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسێدارە دەدرێن. ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی قەفقازدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەنگدانەوەی هەبووە و سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

سێ شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 22 - 18:27

قسە و باسەکان سەبارەت بە داهاتووی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سوپای كۆماری ئازەربایجان لە مانگی رابردووەوە دەستی بە بانگهێشتكردنی سنووردار لە هێزە یەدەگەكانی بۆ ئامادەبوونیان لە هێزە وشكانییەكانی سوپادا کردووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان ئەم بانگهێشتكردنە لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا زیاتر دەبێت.

یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 22 - 15:46

ئەگەری لەشکرکێشییەکی بەرفراوانی ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆماری ئازەربایجان بە هاوکاری تورکیا ئامادەکاری دەکات دوای ساڵڕۆژی دەستپێکردنی جەنگی دووەمی قەرەباغ، هێرشێکی سەربازی بەرفراوان بۆ سەر وڵاتی ئەرمینیا ئەنجام بدات.

هه‌ینی 23 ئه‌یلول 22 - 19:51

داگیرکردنی بەشێک لە ئەرمینیا لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە

لە شەڕ و پێکدادانەکانی سنووریدا، سوپای ئازەربایجان توانی بە دەستبەسەرداگرتنی ٧ پێگەی سەربازی، بچێتە قووڵایی هێڵەکانی بەرگری لە خاکی ئەرمینیا. “ئێدوارد ئێسریان”، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە میانەی سەردانێکی بۆ ناوچەی جرموک، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی پێشڕەوی هێزەکانی ئازەربایجان و کۆنترۆڵکردنی چەند پێگەیەکی هێزە ئەرمەنییەکان وتی: “سوپای ئازەربایجان، بەهۆی باڵادەستی لە چەک […]

پەسەندترین