ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 99 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

شەممە 6 ئاب 2022 - 18:27

سەرچاوەکانی خۆڕاگری: جیهادی ئیسلامی هێشتا مووشەکە دوورهاوێژەکانی بەکار نەهێناوە

پاش هێرشەکانی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بۆ سەر پێگەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک کەرتی غەززە، چەند سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاند کە ئەو بزوتنەوەیە هێشتا کەڵکی لە چەکە تایبەتەکان و مووشەکە دوورهاوێژەکانی وەرنەگرتووە.

شەممە 6 ئاب 2022 - 09:37

دووەم ڕۆژی ململانێکانی هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢

– هێرشە مووشەکیەکانی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە. – هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئامانج و پێگەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەردەوامە. سه‌رایا ئه‌لقودس، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌له‌ستین، وه‌ک وه‌ڵامدانەوەیەک بە هێرشه‌کانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌، چه‌ندین مووشەکی […]

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 21:07

دوایین هەواڵەکان لە ململانێکانی نێوان هێزە فەلەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی – هەینی ٥ی ئابی ٢٠٢٢

کاتژمێر ١٩:١٥ – بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە کەرتی غەزە. کاتژمێر ١٩:٢٠ – سوپای رژێمی زایۆنیستی لە هێرش بۆ سەر چەند شوێنێک لە کەرتی غەززە هەواڵی دایەوە. کاتژمێر ١٩:٣٠ – بورجێکی چاودێری خۆڕاگری فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی غەززە لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج. کاتژمێر ١٩:٣٥ – سوپای رژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “الفجر الصاق” […]

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 17:38

سەرچاوە زایۆنیەکان: جیهادی ئیسلامی ٣٢٠٠ مووشەکی ئامادە کردووە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین له‌ کەرتی رۆژئاوا، سه‌رچاوه‌ عیبرییه‌كان باس لەوە دەكەن كه‌ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی زیاتر لە ٣ هەزار مووشەكی لە ژێر زەوی دەرهێناوە.

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 11:50

چوارچێوەی هەماهەنگی: پاڵپشتی له‌ هه‌ر ئاراستەیەکی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان دەکەین

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند کە دوای گەیشتن بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی، پاڵپشتی لە هەر ئاراستەیەکی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی، لەنێویاندا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 16:50

دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە ئێران + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە هێزەکانی هەواڵگری ئەو وڵاتە ١٠ تیرۆریستی داعشیان کە بە نیازی ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ناو ئێران بوون، دەسبەسەر کردووە.

پێنجشەممە 4 ئاب 2022 - 12:56

ڕەزامەندی ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەستی یەمەن بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە، ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی بە سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

پەسەندترین