ڕۆژئاوای ئاسیا - Page 97 of 252 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 12 ئاب 2022 - 10:43

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ سێ کەس کوژران

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری رۆژئاوای شاری قامیشلۆ، دوو کەس لە هێزە کوردییەکان و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 20:16

ئایەتوڵڵا خامنەیی وەڵامی نامەی زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی دایەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتیان کە ئێوە ئەوەتان سەلماند هەر بەشێک لە خۆڕاگری بە تەنیایی دەتوانێت شکست بە دوژمن بێنێت.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 13:35

بۆ شەڕی ئەمجارەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بوو؟

لە کاتێکدا مەرجەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ ئاگربەست لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە قبووڵ کرا کە بەشێک لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بۆ یەکەم جار لە ماوەی حەفتا و چەند ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی مەترسی مووشەک و زەنگی ئاگادارکردنەوە بوونەوە.

پێنجشەممە 11 ئاب 2022 - 08:44

کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی خەیام

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە هەڵدانی مانگی دەستکردی ئێرانی خەیام کە بە موشەک هەڵگری مانگی دەستکردی ڕووسی بە ناوی “سایۆز”ـەوە لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنووری کازاخستانەوە ئاراستەی بۆشاییی ئاسمان کرا.

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 16:07

هاوکارییەکانی ڕیاز لەگەڵ کۆمپانیا سیخوڕییەکانی زایۆنیستی

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەی هەواڵی لیکس ی سعوودی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعوودیە ژمارەیەک گرێبەستیان ئەنجامداوە کە وەبەرهێنانی گەورە لە کۆمپانیا سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەخۆدەگرێت.

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 15:12

شاری عەتەق لە لێواری کەوتنە

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانی سەختی نێوان چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکومەتی دەست لەکارکێشانەوە لە پارێزگای شەبوە، بەشێک لە ناوچەکانی شاری عەتەق لەلایەن حیزبی ئیسڵاحەوە دەستی بەسەردا گیرا.

چوارشەممە 10 ئاب 2022 - 08:02

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: درێژە بە ڕەوتی پڕکردنی دەستی فەڵەستینییەکان دەدەین

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە شەهید سولێمانی دەستی فەڵەستینییەکانی پڕ کرد، ئەم ڕەوتەش هەمیشەییە و سوپا درێژەی پێدەدات.

سێشەممە 9 ئاب 2022 - 15:39

ئێران بە سەرکەوتوویی مانگێکی دەستکردی ئاراستەی بۆشاییی ئاسمان کرد + ڤیدیۆ

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانگی دەستکردی ئێرانی خەیام ئەمڕۆ بە هاوکاریەکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی ئاسمانی ڕووسیا لەلایەن موشەک هەڵگری مانگی دەستکردی ڕووسی بە ناوی “سایۆز”ـەوە لە بنکەی ئاسمانی بایکۆنووری قازاغستانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵدرا.

سێشەممە 9 ئاب 2022 - 11:10

شەهید بوونی فەرماندەیەکی سەربازی بزوتنەوەی فەتح لە نابلوس + ڤیدیۆ و وێنە

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیبراهیم ئەلنابولسی، فەرماندەی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی فەتح، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس شەهید بوو.

پەسەندترین